Dataset Viewer
Auto-converted to Parquet Duplicate
articles
stringlengths
116
87.3k
لە زاپ و مەتینا گەریلا چالاکییان کرد گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ ومەتینا چالاکییان کرد. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، یەکێکی دیکەش برینداربوو. گورز لە کامێرایەکی چاودێری حەراری وەشێندرا. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ ومەتینا چالاکییان کرد. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، یەکێکی دیکەش برینداربوو. گورز لە کامێرایەکی چاودێری حەراری وەشێندرا. راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە: "لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛ ٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانی یەژاستارمان دەستوەردانیان بەرامبەر بەو داگیرکەرانە ئەنجامدا کە هەوڵیاندەدا خۆیان بگەیەننە تونێلەکانی شەڕی ئێمە. ٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە رێبازی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک برینداربوون. لە هەرێمی مەتینا؛ ١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢١:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیلی هێزەکانمان دەستوەردانیان بەرامبەر هەلیکۆپتەرەکان ئەنجامدا. ٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک بە سزاگەیەندرا. ٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە کامێرایەکی چاودێری حەراری داگیرکەران درا. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٢ و ٥ی تشرینی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران. ٢ی تشرینی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران. ٢ی تشرینی دووەم لە هەڕێمی خواکورک تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان ٢ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران. ٢ی تشرینی دووەم لە هەڕێمی مەتینا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی دەرگەلێ ٢ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران. هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛ ٢، ٣، ٤ و ٥ی تشرینی دووەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی رۆست، کەندەکۆڵا، قەلە، بەربزن، شەهید شەریف و لۆلان ١٥ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێرەش، هەفتەباخ، گرێ کون، دەشتی کافیا، گرێ مەسکەن، کانی سارک ٩ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی دەرگەلێ و بێشیلی ٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سآخی جودی، شاخی بەهار ٦ جار؛ بە گشتی ٣٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران. ١ و ٥ی تشرینی دووەم لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی بێسیلی ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٤ جار، ؛ بە گشتی ٦ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی هێرشبەر بۆردومان کران."
دژایەتی چالاکانەی پەدەکە لە دژی بزووتنەوەی ئازادی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١، هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک و هێرشە سەربازییەکانی دژی گەریلاکان لە سەر سنووری باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ و وەڵامدانەوەی بزووتنەوەکەمان لە دژی ئەم دژایەتیانە، وەک بێریتان کە نوێنەرایەتی ژنی ئازادی کورد دەکات، ڕووبەڕووبوونەوەی خیانەت و شوناسی کوردی لەسەر بنەمای کۆمەڵناسی کوردی پێناسە دەکات. لە شەهیدبوونی سەدان هەڤاڵمان لە ئۆپەراسیۆنەکانی باشووردا، پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک بوو بە قەڵغانێک. هەروەها پەدەکە لە گەشەکردنی بزووتنەوەی گەریلا لە باکووری کوردستان بەردەوام ئاستەنگی دروستکرد و لە ژێر پەردەی ئیسلامی سوننەدا لە باکووری کوردستان پشتیوانی لە حزبولکونترا کردووە. لەگەڵ سەدام لە دژی یەکێتی ڕێککەوتنی کرد و بۆگرتنەوەی هەولێر دژی گەلەکەی خۆی شەڕی کرد. ساڵی ١٩٩٧ هەڤاڵانی بریندارمان کە بە ڕێککەوتن لە هەولێر چارەسەریان بۆ دەکرا کۆمەڵکوژ کران بەم شێوەیە ڕوخساری گڵاوی خیانەتی دەرکەوت کە لە مێژووی هیچ گەلێکدا شتێکی وەها ڕووی نەداوە، پارتی دیموکراتی کوردستان کە نەیتوانی ڕێگری لە گەشەکردنی نەتەوەیی بزوتنەوەکەمان بکات کە لەسەر بنەمای یەکڕیزی گەلان لە تێکۆشاندا بوو، بەشداری لە ڕێکخستنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ کرد و تەنانەت لەو بوارەوە ڕەوڵی هاندانی ببووە. لە ڕاستیدا، تێڕوانینی ڕێبەرایەتیمان کە دەڵێت: "ئەگەر سەپاندنەکانی پەدەکە لەم ئاستەدا نەبووایە، ئەم پیلانگێڕییە بەم شێوەیە پەرەی نەدەسەند" بە ڕوونی دەردەکەوێت کە بارزانی تا چ ڕادەیەک ڕۆڵی ستراتیژی هەبووە لە پەرەسەندنی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا. ئامانج لەناوبردنی ڕێبەرایەتی نەتەوەیی و هەرێمی بوو. بارزانی لە دژی پێگە و کەسایەتی ڕێبەری بزووتنەوەکەمان لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەوڵێکی زۆریداوە و گەڵ دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە هاوکارییەکی کردووە. لەکاتی دەستێوەردانەکەی عێراق کە ڕێبەرایەتیمان بە جەنگی دووەمی کەنداو وەسفی کرد، هەوڵیدا بزووتنەوەکەمان بخاتە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە، بەتایبەتی بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بزووتنەوەی ئازادیمان بکات لە باشووری کوردستان و عێراق کاری ڕێکخستنی لەگەڵ خۆفرۆش و هەڵهاتووەکان دەکرد بۆ دابڕاندن و لەناوبردنی هێڵی گەریلایەتی بزوتنەوەکەمان. کاتێک ئەم ستراتیژانەی پەدەکە شکستیان هێنا، ئەمجارە هەوڵیاندا پێش بە پێکهێنانی یەکیەتیی نەتەوەی کورد بگرن و کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ویتۆ بکەن. باشووری کوردستانیان کردە گۆڕەپانی داگیرکاریی و تاڵانکاری ئابووری بۆ دەوڵەتی تورک. هەروەها بە پشت بەستن بە سیاسەتی هەژارکردنی گەل، فیۆداڵ کردنی کۆمەڵگا، ئاستەنگ کردنی هەل ودەرفەتەکانی ژیانی ژنان، هاندان بۆ بەکۆچکردن، گوشارخستنەسەر ئۆپۆزسیۆن و دامەزراندنی دیکتاتۆرییەت له سەر بنەمای ڕانتی ئابووری و بە خاندانی کردنی بنەماڵەیی ڕێگرییان لە گەشەسەندنەکان کرد. لەو چوارچێوەیەدا، بە مەبەستی بێ کاریگەرکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، کە بەرەو نەتەوەی دیموکراتیک لە گەشەکردندایە لەگەڵ چەتە ئیسلامیە سوننەکان و دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە هەموو هەوڵدانێکیان ئەنجامداوە. هێرشی داعش بۆ سەر شنگاڵ دوای ڕێککەوتنە نهێنییەکانی لەگەڵ ئاکەپە و چەتە ئیسلامییە سوننەکان، یەکەم دەمامکی پەدەکەی ئاشکرا کرد. ڕێبەرایەتیمان ئەم دۆخەی بەم شێوەیە پێناسە کرد: "بارزانی خیانەتێکی گەورەی لە شنگاڵ کرد. ئەم خیانەتە ئەوەندە گەورەیە کە نموونەی نییە لە مێژوودا و لە ئەنجامدا تاوانێکی گەورەی کۆمەڵکوژی دژی کۆمەڵگەی ئێزدیە کە یەكێک لە پێکهاتەی بنەڕەتی گەلەکەمانە ئەنجامدا. ئامانجیان لەو کۆمەڵکوژییە ئەوە بوو کە ئێزدییەکان جینۆساید بکرێن و بە تەواوی لە خاکی دێرینیان دوور بخرێنەوە و قەد نەگەڕێنەوە. بە ڕوونی هەموو شتێک بە داکەوتنی دەمامکەکەیەوە ئاشکرا بوو. بارزانی باشووری کوردستانی کردە مەیدانی داگیرکاری تورکەکان. لە ڕاستیدا ویستی گەلەکەمان لەسەر بنەمای ئیسلامی سوننە دابەش بکات، بۆ ئەوەی بەهاکانی ئازادی لەناو ببات، هەموو ناوچەیەکی بۆ رانت ئابووری لە بەرژوەندی بنەماڵە و پارتەکەیدا بەکار هێنا، نەوتی پێشکەش بە دەوڵەتی تورک کردووە، موسڵی بە ئیسلامی سوننە داوە و بەمەش باشووری کردە میکانیزمی شەڕی تایبەت. لە گۆڕەپانی نێونەتەوییدا، هەوڵێکی بێسنووری بۆ ڕێکخستن دژ بە بزووتنەوەکەمان داوە، لە دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە هاوکاری لەگەڵ ئەنەکەسە، میت-پاراستن و ئەو هێزە خیانەتکارانەی کە بارزانی لە داگیرکردنی عەفرین وسەرێکانیدا بەکاریانی هێنا ڕۆڵێکی پێشەنگایەتی نواندووە، ئاسانکاری بۆ ناوەندی میت لە باشووری کوردستان، فرۆشتنی باشووری کوردستان، هەوڵدان بۆ مەترسیدارکردنی بزووتنەوەکەمان دژ بە ئازادی و نەتەوەی دیموکراتیک، وەک ڕێبەر ڕایگەیاندووە، تاوانی کۆمەڵکوژیی لە ئاستێکدا کە نموونەی نییە لە مێژوودا ڕوویداوە. پەدەکە و بارزانی کۆنترایە. لە پیلانەکانی دژی بزووتنەوەکەمان، بەردەوام لنگی سەرەکی بووە و هەیە. مەترسییەکە ئەوەیە لە کەسێتی بارزانییەکاندا، خیانەتی دامەزراوەیی لەسەر بناغەی ئەنەکەسە_حزبولکۆنترا _ هوداپار وەک هێڵێکی تەسفیەکردن لەسەر گەلەکەمان و گەلانی هەرێمەکە بسەپێنرێت. بێگومان ئەم کارە بە ناوی گەلەکەمانەوە، جێگەی شەرم و تووڕەییە. چونکە دوای شەنگال و ڕۆژئاوا ڕووخساری ڕاستەقینەی پەدەکە ئاشکرا بووە، هەموو شتێک ئاشکرایە و پێویست بە شاردنەوە ناکات. بەهۆی هاتنی ئەردۆگانی سەرکردەی فاشیستەکان قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکیا ڕازاندەوە. بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی گەریلامان و داگیرکردنی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە چەتەکانی تورکەوە، پەدەکە ڕێگە دەکاتەوە، لەوەش زیاتر؛ بە داوا و هاندان و پشتگیرییەکانی ئەم هەنگاوە پێش دەخات. پەدەکە بۆ ئەوەی چەتەکانی دەوڵەتی تورک جەنگاوەرە بەنرخەکانی ئەم گەلە و ڕۆڵەکانی ئێوە بکوژن و خاکتان داگیر بکەن، هەموو جۆرە هاوکارییەکی هەواڵگری و ئابووری و سەربازی دەکات. بەمەش ناوەستێت، ئاو و نان بۆ دوژمن دابین دەکات. لە کۆتاییدا ئەوەی لە توانایدا بوو کردی بۆ پەرەپێدانی ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی تورک و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دەوڵەتی عێراق زیانێکی زۆری پێ بگات. چونکە پەدەکەی بارزانی بەو ئامانجە دروست بووە. چەتەکانی ئەردۆگان سنوورەکانی میساقی میللییان دەوێت و بۆ ئەمەش دەبێت باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان داگیر بکەن. ئەگەرچی بچوکترین هەوڵی گەلەکەمان بەناوی ئازادییەوە بەرەوڕووی ستەم و کۆمەڵکوژی دەبێتەوە، بەڵام ناوی بەشداربوون لەم سیاسەتە تەنها مامەڵەکردن نییە بۆ بەرژەوەندی تەسک، بەڵکو کۆنترایی و سیخوڕی و دوژمنایەتییە. ئەنکیدۆی ڕێکخراوە، لە سەدەی بیست و یەکدا، هەوڵی کوشتنی هومبابا دەدات، کە لە ڕووی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتییەوە خۆی ڕێکخستووە و بووەتە هیوای مرۆڤایەتی. "نەتەوەپەرستی پاشڤەڕۆ، ژەهرێکە دەبێت ڕیشەکێش بکرێت" پاش پێنج هەزار ساڵ، بەهۆی ڕاستی ڕێبەرێتیمانەوە کە هەموو بەها مێژووییەکانی لە پێشەنگایەتی خۆیدا دەرخستووە، دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی، ڕاستی گەلی هۆشیار، هەڵوێستی ژنی ئازاد کە بەها سرووشتییەکانی کۆمەڵگە دەگەیەنێتە ئەمڕۆ، چیتر نە ئەنکیدۆ دەتوانێت سەربکەوێت، نە هومبابا هێندە بە ئاسانی دەتوانرێت بکوژرێت. وەک ئەوەی ڕێبەرێتیمان دەریدەخات، نەتەوەی دیموکراتیک ئیتر وەها دامەزراوە، بە هیچ جۆرێک ڕێگەی لێ ناگیرێت. ڕێبەر ئاپۆ وەک پێشەنگی پارادایمی سەدەی ٢١، وەک دامەزرێنەر و پراکتیزەکارێک لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا ئاستێکی بەدەست خستووە. ڕێبەر ئاپۆ لە کەسێتی تەڤگەری ئازادی و گەلی کوردا، لە ئاستی هەرێمەکەدا هێزی هەرە کاریگەری تێکۆشان و ئەڵتەرناتیڤی سیستەمەکەیە. سەرەڕای هەموو هێرشەکان، هێزی گەریلامان بۆ شکۆی کوردی ئازاد و بەهاکانی مرۆڤایەتی سەرچاوەیەکی مەزنی مۆراڵ و بەرخۆدانە. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، دەبێت چی بکرێت؟ ئەرکی مێژوویمانە پارادایمی ڕێبەرێتی لە هەموو ڕووییەکەوە بەباشی ئەزموون بکەین. ئەمە بەرپرسیارێتی داهاتوومانە بەرامبەر بە گەلەکەمان و ژنان و گەلان. بێ گومان بۆ بنیاتنانی کوردێکی ئازاد و مرۆڤێکی ئازاد لە هومباباوە تا ئێستا هەوڵێکی مێژوویی گەورە دراوە، قوربانی دراوە، لە کەسێتی ڕێبەرێتیمان و تەڤگەری ئازادیدا کۆششێکی بێ وێنە کراوە. بەو کۆشش و بەهایەی کە دەدرێت، دەرفەتێک بۆ داهێنان و گەشەکردن لە گۆڕەپانی جەوهەریدا هاتۆتەپێش. بێگومان هەموو ئەمانە بە نرخی گیان و ژیانی ڕۆڵە هێژاکانی ئەم گەلە ئەنجام دراون. گەورەترین سەرکەوتن کاتێکە کە حەقیقەت دەردەکەوێت، هێڵی خیانەت و بەرخۆدان بەجۆرێک لێک جیا دەبێتەوە کە هەرگیز تێکەڵاو نابێت. بەم مانایە یەکەم شت کە پێناسەی دەکەین ئەمەیە؛ پەدەکە هێزێکی نەتەوەیی نییە، لە کەسێتی بارزانییەکاندا، ڕێکخراوێکی کۆنترایە. گرێدراو بەمەشەوە، نەتەوەپەرستیی پاشڤەڕۆ ژەهرە، ئەو خراپەیەی لەدەستی دێت، پێشەنگایەتیکردنی کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەیەتی، ئەمە شێرپەنجەیە و دەبێت ڕیشەکێش بکرێت. ئێمە گەلەکەمان لەمە دەپارێزین. هەموو گەلێک بە تایبەتی گەلەکەمان شایەنی ئەوەیە لەسەر بناغەی بەها و ناسنامەی خۆی بژی و هەرگیز ناتوانرێت ئەم مافە نکۆڵی لێ بکرێت یان دەستبەرداری ببێت. دووەم؛ ڕۆژهەڵاتی ناوین بە پارادایمی ڕێبەرێتیمان لە دیلێتی و ئازارەکانی ڕزگاری بووە و ئەم هەلەش لەدەست ناچێت. هەر لەبەر ئەمەشە بارزانی و عەشیرەتەکەی تەنها دوژمنی گەلی کورد نین، بەڵکو دوژمنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینن. بۆ بێکاریگەرکردنی ئەم دوژمنایەتییە، پێویستە نەتەوەی دیموکراتیک فراوانتر بکرێت و هەموو جۆرە دەرفەتێکی ڕێکخراوەیی و ڕێگاکانی تێکۆشان هاوبەش لەگەڵ گەلاندا پێش بخرێت. ئەوە گەریلایەتی ئازادی نەتەوەی دیموکراتیکە کە شەڕی پاراستن دەکات. پێویستە ئەم هۆشمەندی و هەڵوێستە بەهێزتر و مەزنتر بکرێت. چەتەکانی ئەردۆگان_باخچەلی کە هاوکاری فاشیزمی سەوز و ڕەشە، لەگەڵ ئیدارەی بێ ئیرادە و نەزان و خیانەتکار لە گەلی عێراق، ڕۆژی ١٥ ی ئاب کە ڕۆژی تێکۆشانی چەکداری تەڤگەری ئازادیمانە، وەک ڕۆژی ڕێککەوتن هەڵبژارد و لە ٢٦ ی ئاب ئەو حزبولکۆنترایەی هەوڵیدا خۆی وەک بزووتنەوەی سیاسیی کورد نیشان بدات، پێکەوە وەک هێزی داگیرکەری کوردستان وێنەیان گرت. ئەمە هەڵوێستی پیرۆزبایی و بەدیهێنانی قڕکردنی دژی ڕێبەرێتی تەڤگەرەکەمانی پیشاندا. چەتەکان لەڕێگەی هێرشی قڕکردنەوە هەوڵدەدەن لاوازی و ڕەوشی دۆڕاوی خۆیان نەهێڵن. لەبەرامبەر مەترسی و هێرشە بێپەرواکان سەر نەوی نەکرا. بەم واتایە، نەتەوەبوونی گەلەکەمان دەرکەوت کە لە ئەنجامی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەمان و بە هۆشمەندیی ئازادی و بەهاکان ئافرێندراوە، لە هەموو سەنگەرێکدا پێویستی بە بەهێزکردنی شەڕی پاراستنە لەسەر بنەمای خۆبوون و ئیرادە. بۆیە وەک گەریلاکانی ئازادی، ئەرکی سەرەکیمانە لەسەر ناوی مرۆڤایەتی، هەموو ڕەگەزەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ڕێکخراو بکەین و ئەم چەتە قێزەون و بەدکار و بکوژانە تێکبشکێنین. "بە تێکۆشان هاوشێوەی بێریتان، دەتوانین مێژوومان لە خیانەت ڕزگار بکەین" هەڵوێست و وەڵامی هەپەگە و یەژاستار بێگومان دەبێت وەک هەڵوێستی هاوڕێ بێریتان بێت، ئەوجار دەتوانێت مێژوومان لە خیانەت ڕزگار بکات. لەم ڕووەوە، ڕێبەرێتیمان ڕەخنەی هەبوو؛ پێناسەکردنی پەدەکە وەک هێزێکی نەتەوەیی و بێ کاریگەرنەکردنی تا ئێستە، بینینی باشووری کوردستان وەک موڵکی پەدەکە، سەرباری بەرخۆدان و هێزی مەزنی گەریلامان هێشتا نەتوانراوە گەل بەشێوەیەکی ڕاست ڕێکخستن بکرێت و هەبوونی کەموکورتی لە پاراستندا، مانای وایە لێپرسینەوەی پێویست لە پەدەکە نەکراوە! بێگومان تێپەڕاندنی ئەم ڕەخنانە بە مامەڵەی ڕاست و بەدەستهێنانی ئەنجام دەبێت. بەم مانایە پاراستنی باشووری کوردستان پاراستنی وڵاتەکەمان و نەتەوەکەمان و ڕۆژهەڵاتی ناوینە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێویستە خۆپاراستنی باشووری کوردستان پتەوتر بکرێت و شەڕی پاراستن لەگەڵ گەلدا بکرێت. هەروەها بۆ ئەوەی ئەو تێکۆشانەی کە لە لایەن هەپەگە و یەژاستارەوە ئەنجام دەدرێت بناسرێت و بگۆڕێت بۆ ئەنجامی سیاسی، گرنگە ڕاستییەکان بە شێوەیەکی کاریگەرتر دەربخرێن، لایەنی پڕوپاگەندەیی شەڕی پاراستنمان بەهێزتر بکرێت و دەرفەتەکانی شەڕی تایبەت لاواز بکرێن. هاوڕێیانمان کە ئێستا بە بەرپرسیارێتی مێژووییەوە لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان تێکۆشان دەکەن و گەریلاکانی ئازادی کە لە هەموو سەنگەرەکاندا بەرخۆدان دەکەن، نوێنەرایەتی شکۆی ناسنامەی ئازادیی کورد دەکەن. بۆیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە ناسنامەی بەرخۆدانی خۆیان، ڕاستی خیانەت ئاشکرا و شەرمەزار دەکەن. هەموو جیهان و گەلانی هەرێمەکە و گەلەکەمان ئەمە دەبینن. دەستکەوتی گەورەی ئەم شەڕە ئەوەیە کە ڕاستی بارزانی و ئەنەکەسە و بکوژە سیاسییەکانی حیزبول-کۆنترا لەلایەن هەموو کەسێکەوە ناسراوە و پشتیوانییە کۆمەڵایەتییەکانیان بەتەواوی بڕاوە. هەر هێزێک لە پشتیوانی کۆمەڵایەتی بێبەش بێت، ناتوانێت خۆی بە ڕەوا ببینێت و بڕیاری ئیرادی بدات. بێگومان لایەن بە پارە و بەرتیل و تێکەڵ بە خیانەت بووە. بەڵام مرۆڤ ناتوانێت وەک توێژێک لە گەل هەڵسەنگاندنیان بۆ بکات و دەتوانرێت بە تێکۆشانێکی بەهێز بێ کاریگەر بکرێن. بەم مانایە هەڵوێستی گەریلا یەکلاکەرەوە دەبێت. ئەم قۆناغەی پێشمان زۆر گرنگە. بۆیە کاتێک بە هۆشمەندیی بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر شەهیدان شەڕی پاراستن مەزن دەکەین، پێویستە هاوکات خیانەت ڕیشەکێش بکەین، وا بکەین گەلەکەمان خیانەتکاران وەدەربنێت و چالاکی کاریگەر بۆ تێکشکاندنی دوژمن پێش بخەین. ئێمە خاوەن هێز و ئیرادە و ئەزموونین. بێگومان ئێمە لە هەڵەکانمان فێر دەبین و ڕۆژانە خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ ئەوەی دوژمن سود لە بچوکترین بۆشاییمان وەرنەگرێت. ئێمە لەسەر بناغەی بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە سەدەی ٢١ هەمیندا، تێکۆشانی سەرکەوتنی ئیرادە ئەنجام دەدەین. ڕێبەرێتیمان لە ساڵی ٢٠٠١ لە دیدارەکانیدا پێناسەیەکی وای بۆ خۆی کرد و گوتی "من وەکو دار بەڕوویەکی تەمەن ١٥ هەزار ساڵم. داربەڕوو پیرۆزە. تەنانەت ئەگەر لقەکانم ببڕدرێن، ڕەگەکانم لە قووڵایی مێژوودایە. سەرلەنوێ گەشە دەکەم." وەک تەڤگەری ئازادی و جەنگاوەرەکانتان، ئێمە ڕێکخستن و شەڕڤانی ڕێبەرێتیمانین. ئەم فەلسەفە و نزیکایەتی و ئیرادە و هێزی تێکۆشانە دەبێتە هۆی گەورەترین سەرکەوتنەکانی مێژوو. ئێمە وەک جەنگاوەرانی ڕێبەرێتی، ڕێگای زیندووکردنەوەی ڕاستی ئەو تێکۆشانە زیندوو دەهێڵین کە لە قووڵایی مێژوودا چەسپاوە، لە کەموکوڕییەکانمان فێر دەبین و لەسەر ڕەگ و ڕیشەی خۆمان گەشە دەکەین تا سەنگەرەکانمان دەگاتە ئەستێرەکان و خۆمان بەرهەم دەهێنین و تێکۆشانی ئازادی بەرەو سەرکەوتن دەبەین. تاوەکو بە ماناوە بژین، تێکۆشانی بەهێز دەکەین، بەهاکانی ئازادی زیندوو دەهێڵین و چالاکییەکانمان پێش دەخەینو ڕاستی وڵاتی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوین ئازاد لەسەر بناغەی ئازادی ڕێبەرێتی بەدی دەهێنین، لێپرسینەوە لە خیانەتکارە قڕکەرەکان دەکەین. زەمەن ئەوەمان بەسەردا دەسەپێنێت وەک سوپای گەلان کە لەسەر بناغەی سەرکەوتن دەژین، وا بکەین گەل بتوانێت خیانەتکاران تێکبشکێنێت، هەڵوێستی ئازادی باشتر بەرەوپێش ببات و لەنێو خێزانی مرۆڤایەتییدا جێگەی ڕاستی خۆی بگرێت.
کۆمەڵکوژیی گار ـی ئەنقەرە ڕاگەیاندراوی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەم جۆرەیە: "لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە گۆڕەپانی گار ـی ئەنقەرە هێرشکرایە سەر گردبوونەوەی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی و کۆمەڵکوژییەکی مەزن ئەنجامدرا، دیسانەوە ئەم کۆمەڵکوژییە دڕندە و نامرۆڤانەیە شەرمەزاردەکەین کە دژی دیموکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد وەک قڕکردنێکی مەزن لە مێژوویی تورکیادا دەنووسرێتەوە. بە ڕێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە لەم کۆمەڵکوژییەدا گیانیان لەدەستداوە، لە کەسێتی ئەواندا بە ڕێز و سوپاسەوە یادی هەموو شەهیدانی دیموکراسی و شۆڕش دەکەینەوە، بەڵێنمان بۆ شەهیدان دووپات دەکەینەوە. سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ بریندارەکان و کەسوکاری هێژای قوربانییەکان. ئەو ڕۆژە دەیان هەزار کەس ڕژانە گۆڕەپانەکە، داوای ئاشتی و ئازادی و خوشک و برایەتیی گەلانیان کرد. بەجێهێنانی ئەم ئامانجەیان و بەدیهێنانی پێکەوەژیانی ئازادی گەلان، بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی ئێمەیە. بە تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتووی گەلان، بێگومان ئەم ئامانجە دێتەدی. کۆمەڵکوژی گار ـی ئەنقەرە، کۆمەڵکوژییەکی هەرە مەزنی زنجیرە هێرشەکانی ڕژێمی ئاکەپە_مەهەپەیە بە ناو و دەستی داعش ئەنجامدرا. هاوشێوەی کۆمەڵکوژییەکانی تر، لە کۆمەڵکوژیی گارـی ئەنقەرە هێرشکرایە سەر دیموکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و یەکێتی گەلان و داخوازیی پێکەوەژیان و یەکسانیی گەلان. فیکر و ڕێبازەکانی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆ هێزی بەخشی بە هێزە سۆسیالیست و دیموکراتی و ئازادیپارێز، هاوپەیمانیی دیموکراتیکی نێوان گەلی کورد و گەلانی تورکیای بەهێزتر کرد لەپێناو دیموکراتیکبوونی تورکیا، بناغەی چارەسەریی دیموکراتیکی بۆ چارەسەری هەموو پرسەکان و بەتایبەت پرسی کورد. بەڵام دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە کە خاوەن زیهنیەتێکی تاڵانکەر و قڕکەر و پاشڤەڕۆ و نەژادپەرست و فاشیستە، بۆ ڕێگری لە دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، کۆنسێپتی قڕکردن و هێرشی پێشوەختەی ئامادەکردبوو لەژێر ناوی "پلانی چۆکدادان"، وە ئەم پلانەی جێبەجێ کرد دژی ئازادی و دیموکراسی و چارەسەر. کۆمەڵکوژی گار ـی ئەنقەرە لەسەر بناغەی ئەم کۆنسێپتی قڕکردن و هێرشە، ئەنجامدرا. هاوپەیمانیی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە و داعش لەم چوارچێوەیەدا بوو. لە چەندین ناوچەی تورکیا و کوردستان و ڕۆژهەلاتی ناوین، لە کۆمەڵکوژی و هێرشەکاندا، داعش و ڕێکخراوە هاوفیکرەکانی داعش لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە وەک هێزی لێدان بەکارهێنا. دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە لەم ڕێگەیەوە ویستی خەونی عوسمانی نوێ و قڕکەر و تاڵانکەر و پاشڤەڕۆی خۆی بەدی بهێنێت. بەڵام چونکە داعش بە تێکۆشانی دیموکراتیک و یەکگرتووی گەلان تێکشکا، ئەم پلانەی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە بەدی نەهات و سەرنەکەوت. شکستی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە و ئەو قەیرانە قووڵەی تێی کەوت، بەرئەنجامی ئەم ڕەوشەیە. هەوڵدانی تەیب ئەردۆگانی فاشیست و دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە لەبەرامبەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ ئافراندنی کەشوهەوایەک و پیشاندانی خۆیان وەک ناڕازی، پەیوەندی بەمەوە هەیە. دوای ئەوەی بە پلانی داعش نەیتوانی بگاتە ئامانجی عوسمانی نوێ و نەیتوانی بێتە هێزی سەرەکی سەروەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئیتر هەوڵیدا کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و عەرەب و ئێران و دەوڵەتانی دیکە قووڵتر بکاتەوە و شەڕ هەڵبگیرسێنێت و ئەم شەڕە بڵاو بکاتەوە. بە قوڵکردنەوەی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بڵاوکردنەوەی ئەم شەڕە، دەیەوێت بگاتە ئامانجی هەژموونگەرایی و پاوانخوازی خۆی. بە پێچەوانەی ئەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکات، نە دژی کۆمەڵکوژیی گەلانە، نە دژی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلە. هەموو کۆمەڵکوژییەکان و بەتایبەت کۆمەڵکوژیی گار لە ١٠ ی تشرینی یەکەم، شەڕ و سیاسەتی قڕکردن و گۆشەگیری کە دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە ئەنجامی داوە، هەموو ئەم ڕاستییانە دەردەخەن. لە نۆهەمین ساڵیادی ئەم کۆمەڵکوژییە نامەردانەدا، دیسانەوە ئەم کۆمەڵکوژییە شەرمەزاردەکەین، دووپاتی دەکەینەوە لێپرسینەوەی مێژوویی لە هەموو کۆمەڵکوژیی و بکوژان دەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە، بانگەواز لە گەلان و هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیست و ئازادیخوازان دەکەین، لەسەر بناغەی ستراتیژی تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوو بەهێزتر بکەن و تێکۆشان مەزنتر بکەن".
دەوڵەتی تورک لە ٣٣ساڵدا لانیکەم ٨١ منداڵی لە باشوری کوردستان کوشتووە تیمی بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی (سی پی تی) ڕایگەیاند کە لە ساڵی ١٩٩١ـەوە هەتا ئێستا بەلانیکەمەوە ٨١ منداڵ لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان کوژراون. تیمی بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی (سی پی تی) ڕایگەیاند کە لە ساڵی ١٩٩١ـەوە هەتا ئێستا بەلانیکەمەوە ٨١ منداڵ لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان کوژراون. سی پی تی کە بارەگای سەرەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و لە هەرێمی فیدڕاڵی کوردستان کار دەکات، ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەو منداڵانە بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا کوژراون. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە کە هەرچەندە دەوڵەتی تورک پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵانی واژۆکردووە، بەڵام لەم بوارەدا هیچ پابەند نەبووە و پێشێل کاری دەکات. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی سی پی تی، کە لە ڕۆژنیوزدا بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی ١٩٩١ـەوە لانیکەم ٨١ منداڵ لە باشوری کوردستان بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کوژراون و ١١٥منداڵیش بریندار بوون. له دوایین هێرشی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک له ناوچەی دوکانی شاری سلێمانی موزەففەر حسێن خدر و دوو منداڵەکەی بە ناوەکانی محەممەد موزەففەر (١٥ ساڵ) و موبین موزەففەر (١٢ساڵ) گیانیان لەدەستدا. جێی ئاماژەیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی حکومەتی بەغدا و هەولێر له بەرامبەر ئەو تاوانه جەنگیانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
لە شڕناخ و ئەرزوم بە لایەنی کەمەوە ٦ کەس دەستبەسەرکران لە ناوچەی هەزەخی شڕناخ و ئەرزروم لە ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەرماڵاندا چەکدارانی دەوڵەتی تورک بەلایەنی کەمەوە ٦ کەسیان دەستبەسەرکرد. لە ناوچەی هەزەخی شڕناخ و ئەرزروم لە ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەرماڵاندا چەکدارانی دەوڵەتی تورک بەلایەنی کەمەوە ٦ کەسیان دەستبەسەرکرد. لە ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٤ کەس لە گوندی حەسپیستی ناوچەی هەزەخی شڕناخ دەستبەسەرکران. زانراوە ئەو ٤ کەسەی لەلایەن هێزە چەکدارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕەوانەی فەرماندەی جەندرمەی هەزەخ کراون. بە هەمان شێوە لە ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە ئەرزڕوم، ڕەمەزان کارەکاش هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی ئەرزڕوم و چەتین دەمیری هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ی قەرەیازی دەستبەسەرکراون و پێشبینی دەکرێت لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەی بە فەرمانی دواکاری گشتی کۆماری ئاگرێ دەستپێکراوە، دەستگیرکراون ببرێنە ئاگرێ. سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەک بەدەست نەهێنراوە.
لەگەڵ بەرفراوانبوونی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان، هێرشەکانی سەر راگەیاندنی ئازادیش زیاتر دەبن، وەک هێرشەکانی پێشوو؛ لە ٢٣ی ئابدا لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد لە ناوچەی سەیدسادقی پارێزگای سلێمانی هەردوو ڕۆژنامەوان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهید بوون. زیاتر بوونی ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ ڕێککەوتننامەکانی نێوان حکومەتی بەغداد و ئەنقەرە. لەم بارەیەوە ڕۆژنامەوان ئیبراهیم ئێزدی کە لە شەنگال کاری ڕۆژنامەوانی دەکات بۆ ئاژانسەکەمان قسەیکرد و هێرشەکانی سەر راگەیاندنی ئازادی وەک دەرنجامی هاوکارییەکانی حکومەتی سودانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک بۆ شەڕی قڕکردنی گەلی کورد هەڵسەنگاند. 'ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵات لەبەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکاندا بێدەنگن' لەسەرەتای قسەکانیدا ئیبراهیم ئێزدی ئاماژەی بەو شەڕە بەرفراوانەی داگیرکەری تورک بە هاوکاری پەدەکە کرد، کە چەندین ساڵە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەڕێوەدەچێت و وتی: "تەڤگەری ئازادی کوردستان زۆرجار ئاماژەی بە بەرفراوانی ئەم هێرشانەکردووە. بەڵام ڕای گشتی لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا بێدەنگە. لەو چوارچێوەیەشدا ڕاگەیاندنی سەر بەدەسەڵات بێدەنگییان هەڵبژرادووە. ئەم شەڕە دژ بە سیستەمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی و ئایدایی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیە. هەر بۆیە ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵات بێدەنگن. لەم ساڵانەی دوایدا راگەیاندنی ئازاد خاوەنداری لە حەقیقەتی شەڕی ئازادی کرد. بەم کارەی ڕێگری لە جێبەجێکردنی چەندین پلانی پیسی داگیرکاری گرت. هەربۆیە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە شەنگال و کۆتاجاریش لە پارێزگای سلێمانی بوون بە ئامانجی هێرشە داگیرکارییەکان. چەندین کێشەی ئاڵۆز لە باشووری کوردستاندا هەیە، ڕوونە کە ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەسەڵات خۆیان لەو کێشانە نادەن، بۆیە راگەیاندنی ئازاد بە باسکردنی ئەو کێشانە دەبنە ئامانجی هێرشەکانی دەسەڵات." 'پێویستە یەنەکە هەڵوێستی بەهێزتر پیشان بدات' لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەو ڕۆژنامەوانە ئاماژەی بە هێرشەکانی سەر پێشەنگانی کۆمەڵگەی ئێزدی بە دەستی پەدەکە کرد و ڕەخنەی لە کەم هەڵوێستی یەنەکە گرت و وتی: "ئەنجامدانی هێرشێکی لەم شێوەیە لە سلێمانیدا کە لەژێر دەسەڵاتی یەنەکەدایە جێگەی گومانە. تاکو ئێستا چەندین ڕۆژنامەوان، وڵاتپارێز، ڕۆشنبیر کە وەک پەنابەر لە سلێمانیدا دەژیان بوون بە ئامانجی دەزگای سیخوڕی میت. دوای بینینی ئەم ڕووداوانە لە کەم هەڵوێستی یەنەکە نیگەرانین. ئەم بێدەنگیانە لە لایەن حکومەتی عێراقیشەوە جێگەی نیگەرانییە. ڕوونە حکومەتی سودانی بە ڕێککەتنەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا هۆکاری زیاتر بوونی هێرشەکانی سەر رۆژنامەوانان و داگیرکارییەکانن." 'پێویستە ڕۆژنامەوانان دەنگی ناڕازیبوون بەرزتربکەنەوە' لە کۆتایی قسەکانیدا ڕۆژنامەوان ئیبراهیم ئێزدی باسی لەوەکرد پێویستە راگەیاندنی ئازاد لەبەرامبەر هێرشەکاندا ڕاستی و حەقیقەت پیشان بدات و بەم شێوەیە لە قسەکانیدا بانگەوازی یەکگرتووی لە ڕۆژنامەوانان کرد: "لە هەر جێگەیەک هێرش لەسەر ڕۆژنامەوانان ئەنجام بدرێت، ئێمە ئەو هێرشانە بەرامبەر بە خۆمانی دەبینین. پێویستە ڕۆژنامەوانان لە هەموو جێگەیەک لەگەڵ یەکتردابن و لە دژی هێرشەکانی دەسەڵاتداری بووەستنەوە. بێدەنگی ڕۆژنامەوانان دەبنە هۆکاری زیاتربوونی هێرشەکان. پیویستە ڕۆژنامەوانان دەنگی ناڕازیبوون بەرزتربکەنەوە."
ئەو سەدان خێزانەی لە کەمپەکانی پەدەکە هەڵاتن، گەیشتنە شەنگال سەدان خێزانی ئێزدی لە کەمپەکانی دهۆک و زاخۆ بەهۆی ترسی هێرشەوە خێمەکانیان جێهێشت و هەڵاتن، گەیشتنە شەنگال. خێزانەکان لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و ئاسایشی شەنگالەوە پێشوازیان لێ کرا.
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بەبۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دەڵێت: "ئێمە لە چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ ی ئابداین کە لەدایکبوونەوەی کوردە، مێژووی ئێمەی لەبەردەم ئەگەری لەناوچوونەوە بە ئازادی گۆڕی بۆ هەبوون. وەک تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەلی کورد لەسەر بناغەی هەڵمەتی گەریلای ١٥ ی ئاب، ٤٠ ساڵە بێ پچڕان تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەین. ئەم ڕەوشە یەکەمجارە لە مێژووی کوردستان ڕووبدات، بۆ مێژووی ڕزگاریی مرۆڤایەتی و گەلانی بندەست خاوەنی بایەخێکی مێژووییە. بەڵێ، لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا گەلێک ئازارچەشتن و خوێنڕژان هەبوون، بەڵام هیچیان بەفیڕۆ نەچوون؛ بەپێچەوانەوە لەڕێگەی تێکۆشانی ئازادییەوە لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو دەسکەوتی هەرە مەزنمان بۆ هەبوون و ئازادی کورد بەدەستهێنا. وەک گەل، سەردەمێک لە قارەمانی و ڕووناکی و ئازادیمان ئەزموون کرد. لێرە بەدواش، بە ڕۆحی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب و سەرکەوتنەوە تێدەکۆشین و هەردەم سەردەکەوین". پەکەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دەڵێت: "لەسەر ئەم بناغەیە، ١٥ ی ئاب، جەژنی ژیانەوەی نەتەوەیی و گەریلا لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو هاوڕێیان و هێزەکانی گەریلای قارەمان و گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستە دیموکراتەکانمان پیرۆز دەکەین. لە کەسێتی سیمبولەکانی سەردەمی قارەمانێتی و فەرماندە نەمرەکانمان عەگید و زیلاندا، بە ڕێز و سوپاسەوە هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان بیردەهێنینەوە. دیسانەوە بەڵێن دووپات دەکەینەوە، هەردەم ئامانجەکانیان سەردەخەین و یادەکانیان بەزیندوویی بهێڵینەوە. لە ٤١ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئابدا، دووپاتی دەکەینەوە، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسییمان فراوانتر دەکەین، هەڵمەتی ئازادیی گەردوونیی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، دەگەیەنین بە سەرکەوتن". با ٤١ هەمین ساڵیادی هەڵمەتەکە، بکەین بە ساڵی سەرکەوتن کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا گوتی: "وەک دەزانرێت لە هەر مانگی ئابێکی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، بەرخۆدانی مەزن کراوە. لە هاوڕێ سەیفەدین زۆگورلو و موستەفا یۆندەم تا هاوڕێ ماهیر و نوجان و عازیم و ئیبراهیم و حوسەین و ماهیر و زەکی شەنگالی و عەگید گارزان و ئاتاکان ماهیر، سەدان شەهید قارەمانمان بەخشی. بەم بۆنەیەوە بەڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە هەموو شەهیدانی مانگی ئابمان بیردەهێنینەوە. تا ئێستە لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی و شەهیدان بەردەوام بووین، تێکۆشاوین و هەردەم سەرکەوتووین، لێرەش بەدواوە هەر وا دەکەین و بێگومان سەردەکەوین. لە چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابدا، هێڵی عەگید و زیلان لە خۆماندا قووڵتر دەکەینەوە، خۆمان نوێ دەکەینەوە و ٤١ هەمین ساڵیادی هەڵمەتەکە دەگۆڕین بۆ ساڵی تێکۆشان و سەرکەوتنی مەزنتر. سڵاو دەنێرین بۆ ئەندازیاری هەڵمەتە مەزنەکە ڕێبەر ئاپۆ ئێمە زۆر باش دەزانین کە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی ١٥ی ئاب کە مێژووی گەلی کوردی گۆڕی، بە تەواوی بەرهەمی بلیمەتی و ڕەنجی داهێنەرانەی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو قۆناغێکدا لەسەر بناغەی گۆڕینی شێواز و تاکتیک هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی ١٥ی ئابی پێشخست، بەجۆرێک هەرگیز تووشی شکست نەبێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی هەڵمەتی گەریلای ١٥ ی ئاب و ئەو شەڕی ئازادییەی لەسەر ئەم بناغەیە پێشکەوت، هەڵسەنگاندنی قووڵ و واتاداری کرد. ڕەنجی داهێنەرانەی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ بوێری و فیداکاری گەنجان و ژنانی کورد یەکی گرتەوە و گەریلای فیدایی کوردی نەبەزیوی ئافراند. ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بناغەی گۆڕانی پارادایمی سیستەم خۆپاراستن بە پێشەنگایەتی گەریلا و شەڕی ئازادی لەسەر بناغەی هێزی جەوهەری پێناسە کرد. لە چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابدا، بە ڕێزێکی زۆرەوە سڵاو دەنێرین بۆ ئەندازیاری هەڵمەتە مەزنەکە ڕێبەر ئاپۆ، بانگەواز لە هەمووان دەکەین کە خۆیان بە وڵاتپارێز و دیموکرات دەبینن، کە بەرخۆدانی مێژوویی ئیمراڵی بەباشی تێبگەن و هەڵمەتی ئازادیی گەردوونی بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر هێڵی ١٥ ی ئاب و سەرکەوتن بەرەوپێش ببەن. وەک دەزانین، لەپێناو هەبوون و ئازادی بڕیاری بەرخۆدان لە هەموو هەلومەرجێکدا بە بەرخۆدانی مەزنی زیندان لە ساڵی ١٩٨٢ دەستی پێ کرد، وە هەڵمەتی ١٥ ی ئاب کە بە چالاکییەکانی ئەروح-شەمزینان دەستی پێ کرد، ئەم بڕیارەی بە پێشەنگایەتی گەریلا بەجێهێنا. بۆیە هەموو ئەو پێشهاتانەی لە ٤٢ ساڵی ڕابردوو لە کوردستان ڕوویانداوە، لەسەر بناغەی بڕیاری بەرخۆدانی زیندان بەدی هاتوون. هەر شتێک لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو لەسەر ناوی ئازادی ئەزموون کراوە و ئافرێنراوە، بە تێکۆشان و پێشەنگایەتی گەریلا لەسەر بناغەی ١٥ ی ئاب دەرکەوتووە. گەر هەڵمەتی ١٥ ی ئابی ١٩٨٤ و شەڕی گەریلای ٤٠ ساڵە نەبوایە، ئێستە لە کوردستان شتێک بە ناوی کوردبوون و ئازادی و مرۆڤایەتی نەدەمایەوە. هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی بەدیهێنا. هەڵمەتی ١٥ ی ئاب شۆڕشی ئازادیی ژنانی دەست پێ کرد، ڕاپەڕینی گەلی کورد بەرهەمی شەڕی گەریلایە. لەسەر ئەم بناغەیە و دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕینی پارادایمی ئەنجامدا. هەڵمەتی ١٥ ی ئاب بوو بە هەڵمەتی ئازادی و دیموکراسیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی هەڵمەتی ١٥ی ئاب تەنها بۆ گەلی کورد ڕاستی پێشخستنی هەبوونی ئازاد و ڕۆشنگەری نەبوو، لە هەمان کاتدا هەموو ڕەهەندێکی "پرسی کورد"ـی ڕووناک کردەوە. بە ئاشکراکردنی ڕاستیی کۆماری تورکی فاشیست و ستەمکار و قڕکەر و نەهێشتنی هەموو جۆرە درۆ و فێڵێک، ژینگەی تورکیای ڕۆشن کرد و ڕێگا و میتۆدی ڕاست و دروستی دیموکراتیزەکردنی تورکیای نیشان دا. لە هەمان کاتدا ڕۆژهەڵاتی ناوینی ڕووناک کردەوە کە لە تاریکی دەوڵەت-نەتەوەدا گیری خواردووە و هەموو ڕاستییە مێژووییەکانی ئاشکرا کرد. لەسەر ئەم بناغەیە، هەڵمەتی ١٥ی ئاب ڕۆشنگەری ڕاستەقینەی بۆ هەموو تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان ئافراند، وە بوو بە هەڵمەتێکی گرنگی ئازادی و دیموکراسی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی. وەک دەزانرێت دەوڵەتی کۆماری تورکیا بۆ تێکشکاندنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب و شەڕی گەریلا بە هەموو هێزی خۆیەوە هێرشی کرد و بۆ ئەمەش هەموو دەرفەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی سەفەربەر کرد. ٢٤، ٤٨، ٧٢ کاتژمێر کاتی دا بە گەریلاکانی ئازادی کوردستان؛ هێرشی ئۆپەراسیۆنی بە هەموو جۆرە ناوێکەوە ئەنجامداوە. لە ساڵی ١٩٨٥ شەڕی گەریلای کردە ڕۆژەڤی ناتۆ و لە مانگی ئابی هەمان ساڵەوە خیانەت و هاوکاری بارزانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. هەرچەند بەو هەموو هاوکارییەی کە لەم هێزانە وەریگرتبوو هێرشی کرد، بەڵام بۆ ماوەی چل ساڵ نەیتوانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکبشکێنێت و لاوازی بکات. گەلی کورد و گەنجان و ژنانی کورد بە پێشەنگایەتی گەریلا قارەمانانە دژی ئەو هەموو هێرشە فاشیست-قڕکەرانە بەرخۆدانیان کرد و کوردستانیان کردە گۆڕەپانی تێکۆشانی ئازادی. حکومەتی کۆماری تورکیا و بەرپرسەکانی بە هەموو جۆرێک شکستیان هێنا و خرانە زبڵدانی مێژووەوە. ئێستا کە لە چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئابداین، ئیدارەی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، بە هاوکاری ناتۆ و بارزانی، هێرش دەکاتە سەر ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەلی کورد و ژنان و گەنجانی کورد و دیسانەوە بەروارەکان بۆ لەناوبردنی هەمووان دادەنێن. ئەم هێرشانە کە لە هەرێمەکانی باکوری کوردستان و تورکیا پێش دەخرێن، تا هەرێمەکانی عێراق و سوریا درێژ دەبنەوە، دەیەوێت پارچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانیش داگیربکات و بیانلکێنێت بە خۆیەوە. ئەم هێرشە پلان بۆ داڕێژراوانە کە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ بە پلەی یەکەم لە زاپ و مەتینا، لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕووی لە زیادبوونە. بێگومان گەریلای فیدایی کورد کە لەسەر هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک خۆی نوێ کردەوە، سەرەڕای ئەو هەموو هێرشە نایاسایی و نائەخلاقیانە، ڕێگە بە فاشیزم نادات و لەسەر هێڵی قارەمانێتی و لەڕێگەی بەرخۆدانەوە ئازادی کورد دەپارێزێت. گەریلای ئازادی کوردستان ئەمڕۆ ڕۆحی ١٥ی ئاب و سەرکەوتن لەو بەرخۆدان و فیداکارییەدا زیندوو دەکەنەوە کە لە زاپ و مەتینا، هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و تەواوی باکووری کوردستان پەرەیان پێداوە. سڵاو و پیرۆزبایی دەنێرین، بۆ بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، بەتایبەت چالاکییەکانی ئەم دواییە لە سەرگەڵێ و گردی بەهار و گەڤەر و هەموو گۆڕەپانەکان، وە هیوای سەرکەوتنی زیاتر دەخوازین. باوەڕمان وایە کە بەرخۆدانی گەریلا و گەل هەموو جۆرە گەمە فاشیست و قڕکەرەکان پووچەڵ دەکاتەوە و فاشیزم هەڵدەوەشێنێتەوە. بۆ گەلی وڵاپارێزمان و ژنانی کوردی وڵاتپارێز و گەنجان! بێ گومان کاتێک ئێمە یادی ٤٠ ساڵەی هەڵمەتی بەناوبانگی ١٥ی ئاب دەکەینەوە، لە هەموو کاتێک بەهێزترین و متمانەمان بە هێزی خۆمان هەیە. خاوەنی ئەزموونەکانی شەڕی ئازادی ٤٠ ساڵەین و لەگەڵ وەرگرتنی ئەم ئەزموونانە، هێزمان بە شێوەیەکی پلە بە پلە زیاد دەکات. لەسەر ئەم بناغەیە تێکۆشانی ئازادیمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی گەردوونی لە هەموو گۆڕەپانێک پێش دەخەین. بەڵام دەبێت بزانین دوژمنیش هەر وا ناوەستێت. لە ٤١ هەمین ساڵیادی هەڵمەتە مەزنەکەماندا، دوژمن هێرشە فاشیست و ستەمکار و قڕکەرەکانی لە هەموو گۆڕەپانێک زیاتر دەکات. هەموو دەرفەتەکانی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا بۆ ئەم هێرشانە سەفەربەر دەکات. ٤١ مانگە هیچ زانیارییەکەمان دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ نییە. بۆیە ڕەوشی تەندروستی و سەلامەتی وی نازانین. هێرشەکانی داگیرکاری و لکاندن بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە هاوکاری عێراق و پەدەکە بەردەوامە. زیندانەکان پڕ بوون و هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک هەیە. تەرمەکان لە زیندانەکانەوە دەردەچن. هێرشی قڕکردن دژی زمان و چاند و هەبوونی کورد، سەپاندنی شەڕی تایبەت لەسەر ژنان و گەنجانی کورد ڕۆژانە زیاتر دەبن. لەڕێگەی تاڵانکارییەوە دەخوازرێت سرووشت و جڤاکی کوردستان لەناوببرێت. بە کورتی هێرشەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەردەوامن. بە تایبەتی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ـەوە هێرشەکانی هاوشێوەی دوای ٩ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ ڕوودەدەن. بێگومان ئێمە وەک بزووتنەوە و گەل بەرخۆدان دەکەین و دەرفەتی ئەوەشمان هەیە. بەڵام ڕەوشەکە جدییە و هەرگیز نابێت بە ئاسایی ببینرێت. پاشان با بە دروستی لە قۆناغەکە تێبگەین و دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تێکۆشانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جێگەیەک بەهێزتر بکەین. لە هەموو کات زیاتر بە هەستیاری و ڕیکخستن و تێکۆشەرییەوە مامەڵە بکەین. زیاتر پشتگیری لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا بکەین. لەگەڵ بەرخۆدانی ئیمراڵی و گەریلا یەکبگرین و ئەرکی وڵاتپارێزیمان بە تەواوی جێبەجێ بکەین. دژی هاوکاری و خیانەت یەکێتی وڵاتپارێزی پێش بخەین. لە تێکۆشاندا ڕادیکاڵتر و داهێنەرتر و کاریگەرتر بین. لەسەر هێڵی خۆپاراستن خۆمان پەروەردە و رێکخراو و بەهێز بکەین. لە نزیکایەتی و هەڵوێستی تاکگەرایی و دووبەرەکی و ڕەشبینی و نەرێنی دووربکەوینەوە. بە ڕۆحی ١٥ ی ئاب و سەرکەوتن، خۆمان پڕ بکەین. هەردەم و لە هەموو جێیەک بەمۆراڵ و پێداگر و ڕێکخراو و بەرپرسیار و چالاک بین! بۆ گەلی وڵاتپارێزی باشوورمان! ئێوە لە هەمووان زیاتر ڕووبەڕووی هێرشی فاشیست و کۆڵۆنیاڵیست و ستەمی فیوداڵی بوونەوە. ئەمڕۆ ئیدارەی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەراورد بە هێرشەکانی پێشووی ئیدارەی سەدام، هێرشی دژوارتر دەکات. ئیدارەی عێراق و خیانەتی بارزانیش هاوبەشی ئەمەن. خیانەت و ستەمی چەوسێنەرانەی بارزانییەکان، نوێ نییە. ئێوە باش ئەمە دەزانن. وەک چۆن ئیدارەی عێراق و بارزانی پێشەنگایەتی هێرش و داگیرکاری دەوڵەتی تورک دەکەن، هاوکات زانیاری ناڕاست دەربارەی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی بڵاو دەکەنەوە. هەرچەن هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕێکخستنی ئێمەوە نییە، ڕێکخستنەکانی وەک پادێ و تەڤگەری ئازادی دادەخەن کە بەگوێرەی یاساکانی عێراق دامەزراون و بەگوێرەی یاسا کار دەکەن. هەڵبەت دەزانن ئەوان بۆچی ئەم کارە دەکەن. هەرێمی برادۆست و ڕێکانی و زاپ و مەتینا و حەفتانینیان فرۆشت بە دەوڵەتی تورک، لەگەڵ ئاکەپە-مەهەپە هێرش دەکەنە سەر پەکەکە کە دژی ئەم هەوڵە بەرخۆدان دەکات. بۆ داپۆشینی ئەمە، درۆی وەها دەکەن. ئێوە پەکەکە و گەریلاکانتان باش دەناسن. ٤٢ ساڵە پێکەوەن. ڕاستییەکانتان لە نزیکەوە بینیوە و دەزانن پەکەکە و گەریلاکانتان بێجگە لە ئازادی کورد و کوردستان هیچ داخوازییەکیان نییە، هیچ سەرچاوەیەکی مادیی کۆ ناکەنەوە و فیداکارانە دژی دوژمنانی کورد پێکەوە شەڕ دەکەن. بەکورتی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی هەر وەک جارانن. هەردەم لەپاڵ گەلی کوردی هەژارە و دژی دوژمنی ستەمکار-قڕکەر و خیانەتکارە هاوکارەکان تێدەکۆشێت. ئەمڕۆ لە زاپ و مەتینا و حەفتانین و ئاڤاشین و خواکوڕک دژی داگیرکەران قارەمانانە شەڕ دەکات. فژی ستەمکاری و چەوساندنەوەی بارزانی هەردەم پاڵپشتی ئێوەیە. هەرگیز ئەم ڕاستییە لەبیر مەکەن و لە هەموو جێیەک باسی بکەن. باوەڕ مەکەن و گوێ مەدەن بە درۆی ئیدارەی عێراق و بارزانییەکان. لە هەموو کات زیاتر خاوەنداری لە گەریلاکان بکەن کە فیداکارانە پارێزگاریتان لێ دەکەن. خیانەتی هاوکار و ستەمی فیوداڵ لە خۆتان دووربخەنەوە. یەکێتی وڵاتپارێزیی خۆتان بنیات بنێن و بوێرانە دژی داگیرکاری و هێرشی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە! بۆ دۆستانی شۆڕشگێڕ و دیموکراتمان لە هەموو جێگەیەک! تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە قۆناغی چارەنووسساز تێدەپەڕێت. لە ڕاستیدا فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە گورزی گەورەی بەرکەوتووە و لە لێواری داڕماندایە. پشتیوانی دەرەکی و پشتیوانی بارزانی ئەوی هێشتۆتەوە. ڕووخانی دیکتاتۆری فاشیستی تەیب ئەردۆگان بە پلەی یەکەم بۆ کورد و هەموو گەلی ستەملێکراو دەبێت. تورکیای دیموکراتیک ڕێگا بۆ دیموکراتیکبوونی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین خۆش دەکات. بۆ ڕێگریکردن لەمەش هێرش دەکەنە سەر ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە. لە بەرامبەر ئەمەدا تێکۆشانی ئێوە و فراوانبوونی ئەم تێکۆشانە لە جیهاندا زۆر کاریگەرە. بۆیە باشتر لە ڕاستییەکان تێبگەن و خاوەنداری بەهێزتر لە ئەرکە شۆڕشگێڕی و دیموکراتیکەکانتان بکەن. هێرشە داگیرکارییەکانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و خیانەتی بارزانی بەشێوەیەکی بەهێز و بەرفراوان ئاشکرا بکەن. لەسەر بناغەی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک خەباتی پەروەردە و ڕێکخستن لە هەموو گۆڕەپانێک بڵاوبکەنەوە. بەشدارییەکی بەهێزتر بکەن لە هەڵمەتی ئازادی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد. هەڵمەتەکە لە هەموو جێگەیەک بڵاوبکەنەوە و چالاکی هەمەڕەنگ مەزنتر بکەن!. لەسەر ئەم بناغەیە دیسانەوە جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب لە گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستە دیموکراتەکانمان پیرۆز دەکەین و بانگەواز لە هەمووان دەکەین لە هەموو جێیەک و بەشێوەیەکی کاریگەر جۆشی ١٥ ی ئاب ئەزموون بکەن. جەژنی ئێمەی گەریلا بە جۆشەوە پیرۆز بکەن و وانە لە شەڕی ئازادی ٤٠ ساڵە وەربگرن، لە ٤١ هەمین ساڵیادی هەڵمەتەکەدا تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کاریگەرتر بکەن!".
کۆڵبەرێک لە مەریوان کوژرا کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند هێزەکانی ئێران دوێنێ شەو لە مەریوان دەستڕێژیی گولـلەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە. لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە گیانی لەدەستداوە. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند هێزەکانی ئێران دوێنێ شەو لە مەریوان دەستڕێژیی گولـلەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە. لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە گیانی لەدەستداوە. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند هێزەکانی دەوڵەتی ئێران دوێنێ شەو لە گوندی ئەسکۆڵی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستڕێژیی گولـلەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە. کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە کە خەڵکی شاری مەریوانە گیانی لەدەستداوە. زانراوە ئەسعەد ئەفرەنجە تەمەنی ٢٥ ساڵە و هاوسەرگیری کردووە و مناڵێکی هەیە. کۆمەڵەکە ڕایگەیاند، لەماوەی ٢ مانگدا لە هەرێمەکانی مەریوان و نەوسود و سەردەشت، لە ئەنجامی دەستڕێژیی گولـلەی هێزەکانی ئێران، ٣ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاسۆسی بۆردومان کرد- نوێکرایەوە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی چیای ئاسۆسیان بۆردومان کرد. فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی چیای ئاسۆسیان بۆردومان کرد. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە هەرێمیەکانەوە دەستکەوتوون، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای ئاسۆسیان بۆردومان کردووە. ئەمڕۆ كاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ فرۆكەی شەڕكەری دەوڵەتی داگیركەری تورك دوو جار هەرێمی ئاسۆسیان كردە ئامانج و زەرەر و زیانێكی زۆر بەر رەز و باخی هاووڵاتیان كەوت. سەبارەت بە بوردوومانەکە ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە: "لەبوردوومانی فرۆكە شەڕەكەرەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك دا هیچ زەرەر و زیانێک بەر هێزەكانمان نەكەوتووە. بەڵام بەهۆی بوردوومانەکەوە، زەرەر و زیان بەر رەز و باخی هاوڵاتیانی ناوچەکە كەوتووە."
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی وەڵامی پرسیارەکانی مێدیا خەبەر تیڤی دایەوە. هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات راگەیاند، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت رێبەری گەلی کورد بکاتە بابەتی سات و سەودا و وتی، "بە هیچ جۆرێک ئێمە رێبەرایەتیمان ناکەینە بابەتی سات و سەودا". بەسێ هۆزات ئەوەشی خستەڕوو، "پێودانگی دیموکراتیکبوون، وەستانەوەیە لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی" و داوای لە گەلان کرد کە لە دژی داگیرکەری لە هەموو شوێنێک چالاکی بەهێز ئەنجام بدەن. هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی و هێرشە داگیرکەرییەکان، وەڵامی مێدیا خەبەر تیڤی دایەوە. بەسێ هۆزات رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکاتە بابەتی سات و سەودا و وتی، "هەڵبەت ئێمە مامەڵە و سیاسەتی لەو جۆرە، زۆر بە چەپەڵی دەبینین و بە توندی رەتیدەکەینەوە. ئێمە نەفەرەتی لێدەکەین، بە ئاشکرا دەیڵێین، بە هیج جۆرێک رێبەرایەتیمان ناکەینە بابەتی سات و سەودا. هەرگیز ئەوە قەبوڵ ناکرێت". بەسێ هۆزات داوای لە گەلان کرد کە لە دژی داگیرکەری چالاکی بەهێز بکەن و ئەم پەیامەی راگەیاند، "دەبێت نەک هەر ببنە پشتیوان، بەڵکوو راستەوخۆ ببنە بەشێک لەم بەرخودانە. تەنیا بە بەرخودانی گەریلا ناکرێت. دەبێت لە هەموو شوێنێک هەڵسنە سەر پێ. دەبێت لە دژی داگیرکەری، قڕکردن و فاشیزم ئیرادەیەکی زۆر بەهێز و رێکخراو بێتە کایەوە. دەبێت هەموو شوێنێک بکرێتە لافاوی مرۆیی". 'دەوڵەتی تورک بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری داوای سازشکردن دەکات؛ ئێمە ئەو نامەردیە رەتدەکەینەوە' دەمەوێت پەیوەست بە دۆخی رێبەر ئاپۆ کە لە تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادی و گەلی کورد یەکلاکەرەوەیە، دەست بە بابەتەکە بکەم. ئێوە سەبارەت بە هەڵمەتی ئازادی جیهانی لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ و بێدەنگی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە بەرامبەر ئەو تێکۆشانە، پێشتر لە بەرنامەیەکدا کە بەشداربوون بە بەرفراوان هەڵسەنگاندنتان کردبوو. لەسەر بنەمای پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە، ئەو ئاستەی هەڵمەتەکەی پێی گەیشتووە چۆن هەڵدەسەنگێنن و ئامانجەکانی ئێوە بۆ قۆناغی هەڵمەتەکە لەئێستا بەدواوە چییە؟ هەڵبەت ٢٦ ساڵە رێبەرایەتیمان لە ژێر سیستمی قڕکردندایە، بەرخودانێکی گەورە دەگرێتەبەر. بە دەوری ئەو بەرخودانەوە بەرخودانێکی زۆر شکۆداری گەل، گەریلا و زیندانەکان لە ئارادایە. ٢٦ ساڵە رێبەرایەتیمان لەلای دەوڵەتی تورک بە دیل گیراوە. سیاسەتێکی بەدیلگرتن و بە بارمتەگرتن بەڕێوەدەبرێت. لەم رۆژانەی رابردوودا زانیاریمان پێگەیشت، ئێمە بە گرنگی دەزانین کە ئەوە بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکەین. ئێستا بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی جێی بڕوا وەرمانگرتوون، هەندێک کەس کە لە تەنیشت ئەردۆغانەوە کاربەدەستن دەڵێن، 'ئەگەر ئەمە بکەن، ئێمە رێگە دەدەین برای ئۆجالان و دواتریش پارێزەران چاویان پێی بکەوێت، بەڵام بۆ ئەوەی رێگە بە دیدار بدەین، دەبێت سەرەتا ئێوە ئەو کارە بکەن'. بەم جۆرە زانیاری جیاجیا دێن. ئەو سەرچاوەی کە زانیارییەکانی لێوەردەگرین بە دڵنیاییەوە جێی بڕوایە. ئێمە ئەو بەش و کەسانەی کە زانیاری لەو جۆرە رادەگەیەنن دەناسین. لە نزیکەوە دەیانناسین. چەندین ساڵە لەگەڵ ئەردۆغان سیاسەت بەڕێوەدەبەن. هەڵبەت ئێمە ئەوە زۆر بە گرنگ دادەنێین، واتە ئەو دۆخە. ئێمە دەمانەووێت رای گشتیش ئاگادار بێت. بە راستیش سیاسەتێکی زۆر نامەردانە لەسەر رێبەرایەتیمان پەیڕەو دەکەن. رێبەرایەتیمان لەبارەی خۆیەوە دەیگوت، من بارمتەیەکم بە دەست دەوڵەتی تورکەوە. دۆخی خۆی وەک بارمتە پێناسەکردبوو. مامەڵەی بەم جۆرە چەندین ساڵە لەئارادایە، هەموو کات دەمانگوت. ئێمە دەمانگوت، لەسەر دۆخی رێبەرایەتیمان، سیاسەتێکی شانتاژی بەم جۆرە، سیاسەتی سات و سەودا و بازرگانی نوێ دەکرێت. واتە نمونەیەک کە ئێستا هەموو ئەو نمونانە دەخاتە روووو، ئەم نمونەیە. واتە دۆخی رێبەرایەتیمان دەکەن بە بابەتی سات و سەودا. سیاسەتێکی بەو جۆرە نامەردانەیە. بە راستیش سنووری ئەخلاق و یاسا ناناسن. هەڵبەت ئێمە مامەڵەی بەم جۆرە، سیاسەتی بەم جۆرە چەپەڵ دەبینین و بە توندی رەتیدەکەینەوە. ئێمە بە نەفرەتی دەکەین، ئەوە بە راشکاوی دەڵێم. بە هیچ جۆرێک ناکڕێت کە رێبەرایەتیمان بکرێتە بابەتی سات و سەودا. هەرگیز ئەوە قەبوڵ ناکرێت. یاسای تورکیش ئاماژەی بەوەکردووە کە سروشتیترین و رەواترین و یاساییترین مافە کە رێبەرایەتیمان چاوی بە بنەماڵە و پاڕێزەرانی بکەوێت. ئەوە لە یاسای نێونەتەوەییشدا نوسراوە. تورکیا ئەو پەیماننامە و یاسا نێونەتەوەییانەی واژۆ کردووە. ئێستا سروشتیترین، رەواترین و یاساییترین مافی رێبەرایەتیمان دەهێنن و دەیکەنە بابەتی سات و سەودا، 'ئەگەر ئێوە ئەمە و ئەوە بکەن، ئێمە رێگە دەدەین لەگەڵ براکەیدا چاوپێکەوتن بکات'. واتە هیچ شتێکی هێندە نامەردانە بوونی نییە. ئەو مافانەی رێبەرایەتیمان، مافە یاسایی، مرۆیی، سروشتی و رەواکانی نابێت ببنە بابەتی سات و سەودا. ئەوە بە واتای ئەوەدێت کە سنووری خۆت نازانی. واتە ئێمە ئەوە بە ئاشکرایی دەڵێین. ئێستا بە دڵنیاییەوە ئەوە گرنگە. من دەمەوێت ئەوە لە رووی رای گشتیی تورکیاوە بە تایبەتی رابگەیەنم. ئێستا لە تورکیا ژمارەیەکی زۆر رووناکبیر، سیاسەتمەدار، نوسەر هەن کە گوایە داکۆکی لە دەوڵەتی یاسا دەکەن، لەپێناو یاسادا تێدەکۆشن، خۆیان بە کەمالیست، چەپ یاخود سۆسیالیست پێناسە دەکەن، داکۆکی لە بەهاکانی کۆمار دەکەن و ئەوان خۆیان وەک رۆشنبیر پێناسەدەکەن. ماف، دادپەروەری و دیموکراسیش وەک مافێکی مرۆڤەکان سەرەکیە، لەلایەن کۆمەڵگەی تورکیاوە وەک مافێکی بنچینەیی هەڵیدەسەنگێنن. کەواتە ئەوان چی بەمە دەڵێن؟ ئێستا لە ئیمراڵی یاسای ناوخۆیی تورکیا و نێونەتەوەیی پێشێل دەکرێت. ٢٦ ساڵە لە ئیمراڵی سیستمێکی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لەئارادایە. لە ٤ ساڵی رابردوشدا سیستمێکی گۆشەگیری و دابڕاندنی رەها هەیە. ئێستا ئەو کردەوانە بە هەموو تورکیادا بڵاوبووەتەوە و تەشەنەی سەندووە. ئێستا لە هەموو زیندانەکان سیستمێکی گۆشەگیری و ئەشکەنجە هەیە. ئەوانەی ماوەی سزاکەیان تەواو بووە، ئازاد ناکرێن. مرۆڤەکان بە هۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە لە زیندانەکان گیان لەدەست دەدەن. خەڵکانێک کە تەمەنیان ٧٠، ٨٠ و ٨٥ ساڵە زیندانی دەکرێن. منداڵی ساوا لە زیندان گەورە دەبن. ئەو کردەوە نایاساییەی لە ئیمراڵی پەرەی پێدرا، ئێستا تەشەنەی سەندووە بۆ هەموو زیندانەکانی تورکیا. ئەوە بە چری لەسەر سیاسەتمەدارانی کورد وشۆڕشگێڕ جێبەجێ دەکرێت. ئێستا نوسەر و رۆشنبیران کە خۆیان وەک چەپ، دیموکرات، بەرگریکاری یاسا و دادپەروەری دەبینن، ئەوە ناودەنێن جی، چی پێدەڵێن؟ واتە جۆن پێناسەی دەکەن؟ ئەگەر هیج ناڵێن کەواتە چ پەیوەندییەکیان بە نوسەری و رۆشنبیرییەوە هەیە؟ هیچ پەیوەندییەکیان نییە. ئێستا بۆ ئەوانەی کە لە بەرامبەر ئەو کردەوە نایاساییەی لە ئیمراڵی هەیە، ئەو سات و سەودا چەپەڵە، ئەو سیاسەتە قێزەونەی لەسەر رێبەرایەتیمان پەیڕەو دەکرێت، دەنگ هەڵنابرن، مرۆڤ ناتوانێت بەوان بڵێت رۆشنبیر. مرۆڤ ناتوانێت بەوان بڵێت سیاسەتمەدارانی گەل یاخود ئۆپۆزسیۆن. نابێت کە بەوان بوترێت بەرگریکاری دیموکراسی، دادپەروەری و مرۆڤایەتی. ئیمراڵی کاغەزی تورنوسۆل (کاغەزی لیتمۆس)ە، پێودانگە. لە مامەڵە لەگەڵ سیاسەتی ئەوان، نادادی و کردەوەی نایاسایی لەسەر رێبەرایەتیمان، دەردەکەوێت کە مرۆڤ چەندە رۆشنبیر و چەپگرە. واتە ئەمە پێوەرەکەیە. پێوەری بەرگریی لە یاسا، داد و دیموکراسی ئیمراڵییە. پێوەری مامەڵە لە دژی سیستمی گشەگیری و ئەشکەنجەی سەر رێبەر ئاپۆیە. هەڵبەت ئەوەش دەریدەخات کە ئەم هەڵمەتەی ئازادی چەندە گرنگ و پێویستە. ئەمانەش لە راستیدا هەمووی لێکەوتەی ئەو هەڵمەتەن. رژێمی فاشیست لە بەرامبەر ئەو تێکۆشانە تەنگیپێهەڵچنراوە. ئەوەندە تەنگەزار بووە کە هاوسەنگی لەدەستداوە. واتە نازانێت کە چی بکات. پارێزەران بە تایبەتی خەباتێکی گرنگ بەڕێوەدەبەن، تێدەکۆشن. ئێستا دۆخی رێبەرایەتی و سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی، کەوتووەتە رۆژەڤی نەتەوەیەکگرتووەکان. بووە بە رۆژەڤی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپاش. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە مانگی ئەیلولدا کۆدەبێتەوە و ئەو دۆخە هەڵدەسەنگێنێت. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا چەند ساڵ بەر لەئێستا وتبووی کە دۆخی ئیمراڵی ئەشکەنجە و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە. سەرباری ئەوەش دەزانرێت کە چەندین ساڵە دادگای مافکانی مرۆڤی ئەوروپا، سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا تەنیا سەیردەکەن. واتە سەیری ئەو پێشێلکارییە یاساییە، کۆمەڵکوژی و سیاسەتی قڕکردن دەکەن. تەنیا هەر سەیر ناکەن، هاوکاریشی دەکەن. ئێستاش ئەو تێکۆشانەی دەکرێت، بووەتە مایەی ئەوەی کە ئەو رێکخراوانەش ئەو دۆخە بخەنە بەرنامەی کاریانەوە. دەبێت مرۆڤ ئەمە لێرەدا بەجێنەهێڵێت، ئەو خەبات و تێکۆشانە زۆر گرنگە. دەبێت مرۆڤ تا سەر تێبکۆشێت. لەبەر ئەوەی لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا بە راستیش بەهاکانی مرۆڤایەتی لەناودەبرێن. لە دژی بەهاکانی مرۆڤایەتی هێرش لەئارادایە. لە دژی ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری، ماف و هەموو بەها مرۆڤایەتیەکان هێرش لەئارادایە. لەو رووەوە واتە بە هیچ جۆرێک نابێت دەست لەوە هەڵبگیرێت. ئێمە تا کۆتایی تێدەکۆشین. واتە بە دڵنیاییەوە ئەنجام بەدەست دەهێنین. هەروەها تێکۆشانی کۆمەڵایەتیش هەستیارییەکی بەرچاوی خوڵقاند، خاوەنداری خوڵقاند. دەبێت مرۆڤ بێوچان درێژە بەوەش بدات. ئێمە بەردەوام دەڵێین دۆخی رێبەر ئاپۆ و پرسی کورد ئاوێتەی یەکتربوون، واتە مرۆڤ ناتوانێت لەیەکتر جیایان بکاتەوە. رێبەر ئاپۆ رێبەری گەلی کوردە. بەرەنگی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە. پەیوەست بەوە هەموو چەشنە بەرەوپێشچوونێکی ئەرێنی، بەئاراستەی چارەسەرکردنی پرسی کوردیش بەرەوپێشچوونە. چارەنووسی چارەسەری پرسی کورد و چارەنووسی رێبەر ئاپۆ پێکەوە بەستراونەتەوە. لەو رووەوە دەبێت ئێمە لە هەموو شوینێک تێکۆشان بەڕێوەببەین. تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ، دەبێت لە هەموو شوێنێک ببێتە ناوەندی تێکۆشان. لە دژی ئەو سیاسەتانەی قڕکردن کە ئیمراڵی چەق و ناوەندەکەیەتی دەبێت ئێمە لە هەموو شوێنێک بە بەهێزترین شێوە تێبکۆشین. ئەگەر بە شێوەی بەهێز و بێ وچان ئەوە بەڕێوەببەین، بە دڵنیاییەوە ئێمە ئەنجام بەدەست دەهێنین. 'بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز پیشانیدا فاشیزم و خیانەتکار، تێکدەشكێن' لە مانگی تەمموزداین، لە ٤٢هەمین ساڵەوەگەڕی چالاکی مەزنداین. کە ئێوە وەک ڕۆژی شکۆی نەتەوەی و بەرخۆدانی مەزنی ١٤ی تەمموز پێناسەتان کرد. وەک پەکەکە هەمیشە وتوتانە کە بە بنەماگرتنی ١٤ تەمموزەوە گەورە دەبن. ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لە بەرخۆدانەکانی ئەمڕۆدا چۆن خۆی پیشان دەدات و چۆن مانادار دەبێت؟ سەرەتا لە کەسێتی شەهیدانی ڕۆژوی مردنی گەورەدا؛ کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یلماز و عەلی چیچەکدا هەموو شەهیدانی تەمموز بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. ئەوهاوڕێیانە ڕابەرایەتی بەرخۆدانێکی مێژووییانکرد لەبەرامبەر تاریکایەتی فاشیستی ١٢ی ئەیلولدا. لەناو بارودۆخی زۆر سەختدا، قۆناغی زۆر تاریکی فاشیزمدا بەرخۆدانیان ئەنجامدا و تێکۆچوونی فاشیزمییان پیشانی هەموواندا. بە بەرخۆداناکانیان ئەوەیان دووپاتکردەوە کە بە بەرخۆدان و تێکۆشان دەتوانرێت هەموو گوشار و ستەمێک تێپەڕبکرێت. لەم لایەنەوە نەریت و ڕۆحی بەرخۆدانیان بونیاتنا. ٤٢ ساڵە گەلی کورد لەسەر ئەو هێڵە لە بەرخۆداندایە و تێدەکۆشێت. میراتی و دەستکەوتێکی مەزنی بەدەستهێنراو لەسایەی ئەو بەرخۆدانەوە هەیە. هەروەها ئەو ڕۆحە، لەسەر هێڵی گەریلاکانی کوردستان، گەریلاکانی ئازای ساڵانێکە تێدەکۆشێ و شەڕی خۆپاراستن بەڕێوەدەبات. لەمرۆشدا ئەم شەڕە لەسەر ئەو هێڵە بەرێوەدەبات. لە زاپ، لە مەتینا، لە ئەیالەتەکانی باکووری کوردستان، لە هەموو جێگەیەک. لە ڕۆژئاوایش لە دەوری ئەم هێڵ و ڕۆحە ساڵانێکە تێکۆشانێکی مەزن بەرێوەدەبرێت. لەمرۆشدا شۆڕشی ڕۆژئاوا کە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان کردووە و بووە بە هیوا بۆ مرۆڤایەتی، بە تێکۆشان لەسەر ئەم هێڵە هاتەئاراوە. تێکۆشین لەسەر ئەم هێڵ و ڕۆحەی ١٤ی تەمموز بەڕێوەبرا و چەندین دەستکەوتی هەبووە لە کوردستاندا. کوردی ئازادی هێنایە ئاراوە. پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، حەقیقەتی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکی دەرخست. ڕێبەر ئاپۆ دڵسۆزییەکی زۆری بۆ شەهیدانی ١٤ی تەمموز هەبوو و بەوشێوەیە تێکۆشانی بەڕێوەبرد. لەسەر هێڵی شەهیدانی ١٤ی تەمموز گەشەدانی گرنگی هێنایەئاراوە. لەمرۆشدا بە ڕاستی تەڤگەری ئازای کوردستان، پێشەنگایەتی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و بووە بە کارەکتەرێکی بنەڕەتی. بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی کوردستان، گەلی کورد لەمرۆدا تێکۆشانی مەزنی دیموکراسی و ئازادی بەرێوەدەبات. بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بە پێشەنگ و ڕۆڵێکی بێهاوتا بۆ ئازادی و دیموکراتیکیبوون دەگێڕێت. هەموو ئەمانە دەستکەوتی گەورەن. هەموو ئەمانە بە رۆحی هێڵی ١٤ی تەمموز و بە تێگەی تێکۆشین و بەرخۆدانەوە هاتووەتەئاراوە. ئەوانە زۆر بەنرخن. ئەم تێکۆشانە لەسەر ئەم هێڵە پێشدەکەوێ، مەزن دەبێ و دەبێتە تێکۆشانی یەکگرتوو. لەبەرامبەر خیانەت و تەسمیلبووندا خەبات دەکات و تێدەکۆشێ. بەدڵنییاوە پێویستە ئاوا هەڵیسەنگێنین. ئەو تێکۆشانەی لەسەر هێلێ ڕۆحی ١٤ تەمموز پێشکەوتووە و لە دژی هێڵی خیانەت و هاوکاری ڕژێمی داگیرکەر بووە بە وەڵامدەرەوە. وەک چۆن گەلی کورد لە ساڵی ١٩٨٢دا لەژێر بارودۆخی فاشیزمی ١٢ی ئەیلولدا لە دژی هەموو هەوڵدانەکان بۆ تەسلیمبوون لە زیندانەکاندا بەرخۆدانی مێژووی دەستپێکرا، تەسلیمبوون و خیانەت شەرمەزارکرا و لە مێژووشدا ژێرخاک کرا، لە ئێستاشدا گەلی کورد پێویستە لەسەر هەمان هێڵ هەڵوێستی بەهێز پیشانبدات و بە مەحکومکردنی خیانەت و هاوکاریەوە ئازادی و سەرکەوتنی خۆی بەدەستبهێنێت. بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز سەلمێنەری ئەم شتەیە. بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز پیشانی جیهانی دا کە خۆبەدەستەوەدا شکست بهێنێت، خیانەت شکست دەهێنێت، ستەم، فاشیزم و هەموو جۆرە گوشارێک شکست دەهێنێت. ئەمە سەلمێنراوە. تێکۆشانی ٤٢ ساڵە لەمرۆدا هەڵوێستی و ئازادی و بەرخۆدانی هێناوەتەئاراوە. ئێستە گەلەکەمان بە هەمان ڕۆح، بە هەمان هەست و هۆشیارییەوە و ڕێکخستنەوە لە دژی خۆبەدەستەوەدان، خیانەت، فاشیزم و داگیرکەر تێبکۆشێ و بەرخۆدان پێشبخات بە دڵنیاییەوە فاشیزم و هاوکار و خیانەتی فاشیزم تێکدەچێت. دوو هێڵ هەیە؛ هێڵێ ئازادی و خیانەت' گەر بێینە سەر مژاری شەڕ، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. داگیرکەر بە بەرچاوی جیهانەوە لە دەروازی فەرمی سنوری و ناوەندی شارکانەوە تێدەپەڕێت. ئێوە دۆخی ئەم دواییە چۆن هەڵدەسەنگێنن و پەدەکە بەم هەڵوێستەیەوە ئەیەوێت چی بکات؟ ئێمە دەربارەی ئەم بابەتە ڕاگەیەندراوی گرنگمان دا. لە ناو ڕایی گشتیدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا. شەڕی قڕکردن و بەرفراوان پەڕیوەتەوە قۆناغێکی نوێ. ڕژێمی قڕکەر، داگیرکەر، فاشیست دەیەوێت هێڵی هاوکار و خیانەت تێکەڵی ئەم شەڕەبکات و ئەنجامی دڵنیاکەرەوە بەدەست بهێنێت. بە تایبەت لە ناوەڕاستی گوڵانەوە تا ئێستا ئەم کۆنسێپتەی شەڕی بەرفراوان و قۆڵترکردووەتەوە. لە ئێستادا لە ناو مانگی تەمموزداین. ئەم کۆنسێپتە قوڵبوونەوەیەکی جدی بەدەستهێناوە. هەموو کاتێک ئەم دۆخە هەڵەسەنگێنین. ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورک ڕوونە. دەیەوێت بگاتە سنورەکانی میساقی میللی. هەڤاڵان وتییان، ئەمە داگیرکاری نیە، بەڵکو شەڕی لکاندنە. بە دڵنییایەوە بەو شێوەیە. بەڵام ئەو شەڕەی داگیرکاری-لکاندنە لەم مانگەدا؛ بێگومان شەڕێک نیە کە تەنها لەمانگی حوزەیران-تەمموزدا پێشکەوتبێ. هەڤاڵانیش بەگشتی باسی ئەمە دەکەن. لە ساڵی ٢٠١٩دا لە خواکورک دەستیپێکرد و دواتر بە شەڕی هەفتانینەوە شەڕی داگیرکردن-لکاندن دەستیپێکرد. لەو ڕۆژەوە بەتەواوەتی سیاسەتی میساقی میللیان لە باشووری کوردستان خستە جێبەجێکردنەوە. لە ساڵی ٢٠١٨دا بە داگیرکردنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد. دواتر گرێ سپی. سیاسەتی داگیرکاری و لکاندنی باشووری کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩دا بە هێرشکردنە سەر خواکوڕک و هەفتانین دەستیپێکرد. ئەمەش هەنگاو بە هەنگاو پەرەی سەند و بەردەوام بوو. ئەمەش وەک کۆتایی دەبین. هەوڵ دەدەن سیاسەتی داگیرکاری و لکاندن لەمساڵدا بە ئەنجام بگەیەنن. سیاسەتی داگیرکاری و لکاندنیش سیاسەتی میساقی میللیە. هەرخۆی پشتر دەوڵەت باخچەلی ئەمەی دەرخستبوو. چاپەمەنی دەسەڵاتداری هەموو ڕۆژێک لەسەری گفتوگۆدەکات. یانی ڕوون و ئاشکرایە. ساڵانێکە لە بەعشیقە بارەگایی سەربازی گەورەی دروستکردووە. چ کارێکی لە بەعشیقە هەیە؟ نزیکەی سەد بارەگای سەربازی دروستکردووە. لە ئێستاشدا هەوڵدەدات ئەو بارەگایانە هەمیشەیی بکاتەوە. بە پەدەکەوە ڕێگە بۆ هەموو شوێنێک دەبەن. لە ئێستادا هەموو دەروازە سنورییەکان کە بەناوی بارزگانییەوە دروستکراون و کراونەتەوە، بۆ ئامانجی سەربازی بەکاردەهێنرێت. تورکیا لەو فەرمانگە گومرگیانەوە لەشکرکێشی دەکات. پەدەکە هەموو ڕێگەیەکی لە پێش تورکدا کردووەتەوە. هەمووان ئەوانەی ڕێگەی ئامێدی دەبینین. سوپای گواستووەتەوە. ساڵانێکە ئەمە دەکات. دەوڵەتی تورک هەلومەرجی جەنگی سێهەمی جیهانی بە فرسەت و دەرفەتێکی گەورە دەبینێت. دەڵێت شەڕ لە هەموو جێگەیەکە. کەس رێگری لە داگیرکارییەکانی من ناکات. هەرخۆی هەمووان لەناو شەڕدان. کەس گوێ بە یاسا نادات. کەس گوێ بە مافەکانی مرۆڤ نادات. هەموو کەسێک هەموو جۆرە شتێک دەکات. دەڵێت ئەمەش دەرفەتێکی گەورەیە بۆ من. دەتوانم ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە و سیاسەتی میساقی میللی جێبەجێبکەم. دەڵێت دەتوانم بە تەواوی باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کورستان داگیر و لکاندن بکەم و بخەمە چێوەی تورکیاوە. دەڵیت دەتوانم بیانکەم بە خاکی تورکیا. وەک ئەوەی لە ئێستادا سنورەکانی پێشویی تورکیا نەماوە. لە ئێستادا سنوری نێوان عێراق و تورکیادا نەماوە. تورکیا سنورەکانی گۆڕا. لە ڕاستیدا سەردەمێک کە ئەم سنورانە دیاریکران، تورکیا ناڕازی بوو لەسەری. هەموو کاتێک وتوویەتی سنوری من تا چیای حەمرینە. سنورێکە کە هەرێمەکانی کەرکووک، موسڵ و سلێمانی لە خۆدەگرێ. لە ئێستادا ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبەن. پەدەکە هاوبەشی ئەم سیاسەتەیە. پەدەکە لەناو ئەم شەڕەدایە، هاوکاری ئەم شەڕەیە. لە ئێستادا پەدەکە بە ئاکەپە-مەهەپەوە شەڕی کوردان دەکات. پەدەکە لەسەر خوێن و گیانی کوردی ئازاد گیرفانی خۆی پڕدەکات. سەرمایەیی خۆی زیاد دەکات. لە هەموو جێگەیەکی جهیاندا ماڵ و موڵک دەکڕی. ئێمە لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆتایماندا دیاریمان کردبوو؛ هەندێک کەس بەو شێوەیە لێکی دەدەنەوە کە لە نێوان پەدکە و پەکەکەدا کێشە هەیە؛ ئێمە نابینە هاندەری کێشەکان، با ئەم کێشانە دووخەینەوە، سیاسەتێکی چارەسەرکار پەیڕەوبکەین، با کێشەکان چارەسەربکەین، بانگەوازی لە هەمووان دەکەین، بە چارەسەرکرنی ئەو کێشانە یەکێتی نەتەوەیی دروست دەبێت، وەرن با ڕۆڵێکی لەم شێوەیە بگێڕین. لە ناو کورداندا بەشێکی لەم شێوەیە هەیە. بەڵام دۆخێکی لەو شێوە لە ئارادا نیە. بەڕاستی دوو هێڵ بوونی هەیە. یەکێکیان هێڵی خیانەتە. هێڵی هاوکاری، خاینە. یەکێکیش لەوان هێڵی ئازادییە. یەکێک لەوان لەگەڵ دوڵەت و ڕژێمی تورکی قڕکەردا شەڕی قڕکردنی کوردانی ئازاد بەڕێوەدەبات. یەکێکیانیش بۆ پاراستنی کوردانی ئازاد هەموو ڕۆژێک گیانی خۆی فیدا دەکات و خوێن دەڕێژێت. ئینجا ئێستا ئێوە چۆن دەتوانن ئەوانە بخەنە ناو هەمان بەش و هەڵسەنگاندنەوە؟ چۆن دەتوان ئەمانە وەک کێشەی دوو پارت هەڵسەنگێنن؟ چۆن دەتوانن ئەوانەی لەگەڵ دوژمندا شەڕی قڕکردن بەڕێوەدەبەن، لە ناو شەڕی قڕکردندان، هەتا قوڕگی لەناو خیانەتدایە وەک پارتێکی کوردی پێناسەی بکەن و مانای جیاوازی لێ دەربێنن... ڕەوشێکی وانیە. ئێستا هەموو کەسێک بینی. سوپای تورک بە سەدان ئۆتۆمبێلی زریپۆش و تانکەوە لە دەروازەی سنوریەوە هاتە ناو باشووری کوردستانەوە و چونە ئامێدی. بۆنموونە ئەو ڕۆژە، ٣ی تەمموز بۆ مەسعود بارزانی فزەی لێوەنەهات. لە ناوکاو بە بەرچاوی ڕای گشتییەوە بەپەلە چووە بەغداد، لە بەغدا لەگەڵ چەندین گرووپ و لایەنی شیعی و سونیدا کۆبوونەوەی کرد. لەگەڵ زۆربەی باڵیۆز و نوێنەرایەتی عەرەب و باڵیۆزی ئێراندا کۆبووەوە. لەگەڵ کۆنسوڵی و سەفارەتی تورکیادا چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. لەناو جموجوڵدایە. بۆچی ئەو ڕۆژە ڕۆشت؟ ئەمەمان ڕاگەیاند. لە بەغدا هەندێ لایەنی گرنگ هەن کە لە سیاسەتەکانی عوسمانی نوێ و سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورک نیگەرانن و قبووڵی ناکەن. بەشێکی زۆری لەناو دەوڵەتدا هەیە کە بێزارە لەم شتە. لە حیزبەکانیشەوە بگرە تا بیرۆکراتە جیاواز و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەدەست ئەم سیاسەتانە ناڕازین. بارزانی بۆ بێدەنگکردنی ئەو کاردانەوەیانە سەردانی بەغدای کرد. هەوڵیدا ڕێگری لە کاردانەوەکان بکات. هێرشە داگیرکارییەکانی پێشوومان لەبیرە، هەم وڵاتانی عەرەبی و هەم کۆمکاری عەرەبی لێدوانی شەرمەزار کردنیاندا و هەڵوێستی خۆیان دەربڕی. چوو باڵیۆزی وڵاتانی عەرەبی کۆکردەوە و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵیاندا ئەنجامدا. هەوڵیدا ڕێگری لە کاردانەوەکانیان بکات. لەم بوارەوە زۆر کاری کردووە. پاشان لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کۆبووەوە. واتە لۆبیگەری بۆ تورکیا دەکات و سیاسەت بۆ ئەوان دەکات. لە هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاواش هەمان ڕۆڵی هەبوو. کاتێک عەفرین داگیرکرا، پەدەکە دەستی بە چالاکی دیپلۆماسی کرد. کارى بۆ پاساوهێنانەوەى ئەو داگیرکارییە کرد. لە داگیرکردنی سەرێکانیدا هەمان ڕۆڵی هەبووە. هەموو ئەو ڕێکخراوانەی پەیوەندیی لەگەڵ هەبوو، بە گەورە و بچووکەوە، هەمان کاریان دەکرد. ئێستاش بەمەبەستی پاساوهێنانەوە بۆ سیاسەتە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و دابڕانی خاکی هەرێمی کوردستان و خستنەسەر تورکیا، ڕێگری لە کاردانەوەکان دەکات، بە شێوەیەکی چالاک دیپلۆماسی و لۆبیگەری بۆ تورکیا بەڕێوەدەبات. واتە ڕاستەوخۆ لە شەڕی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد کار دەکات. باشووری کوردستانی بە تورکیا فرۆشتووە. نەک هەر بەشێکی، بەڵکو هەموو باشووری کوردستان بە تورکیا فرۆشتووە. لە ڕووی سیاسی، ئابووری، سەربازی، وەک مۆدێرنیتە، ئێستا مۆدێرنیتەی تورک لە باشووری کوردستان باڵادەستە. بە زنجیرە دراما و فیلمەکانی باشووری کوردستان بۆتە زبڵدانی تورکیا. هەموو ئەو شتانەی لە تورکیا فڕێ دەدرێن و بەکەڵکی ئەوان نایەت لە باشووری کوردستان دەفرۆشرێن. هەموو جۆرە نەخۆشی و کێشەیەکی تەندروستی لە باشووری کوردستان سەریهەڵداوە و لە زیادبووندایە. گەلی باشوور لە زبڵ و خاشاکی تورکیا خۆیان تێر دەکەن. لە ڕوانگەی سیاسیشەوە بەهەمان شێوەیە. ئێستا خزمەت بە سیاسەتە کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی فاشیستی مرۆڤکوژ دەکات. هەروەها هەموو باشووری کوردستان دەخاتە سەر جوگرافیای تورکیا. واتە دۆخی داگیرکاری و لکاندن لە ئارادایە. لە داگیرکاری و لکاندنی چیتر چی ماوە؟ ئایا لەبەرامبەردا ئیرادە هەیە؟ ئایا کورد ئیرادە و هەڵوێستی هەیە؟ نا هیچ نییە. ئەمەش داگیرکردن و لکاندنە. بانگەوازی بۆ گەلی باشوور و عێراق: پێویستە لە بەرامبەر داگیرکاریدا کاردانەوە نیشان بدرێت حکومەتی عێراق و حکومەتی سودانی سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایان بۆ هەندێک بەرژەوەندی گڵاو و بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری جیاواز قبوڵ کردووە. ڕاستە دەوڵەتی عێراق لەناو خۆیدا پارچە بووە، بەڵام لایەنی زۆر هەن. هەروەها دەزانین کەسانێک هەن دژی ئەم داگیرکارییە دەوەستنەوە. ئێمە دەزانین کە لە نێوانیاندا ناکۆکی گەورەش هەیە. بەڵام دۆخی دەوڵەتی عێراق ئاشکرایە. دۆخێکی زۆر پەرش و بڵاو و لاوازە. حکوومەتی ئێستای عێراق بە پێی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییە جیاوازەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک ڕێککەوتنی کردووە: هێرشە داگیرکارییەکانی قبوڵ کردووە و بووە بە بەشێک لە هێرش، لەشکرکێشی و داگیرکارییەکان. ئێمە پێمان وایە کۆمەڵگای عێراق ئەم دۆخەی هیچ قبووڵ نییە. تەنانەت هەندێک لایەنی حکومەت لەم دۆخە نیگەرانن، کۆمەڵگای عێراقیش لە دەست ئەم دۆخە ڕازی نییە. لەبەر ئەوە سوودی بۆ عێراق نییە. لە داهاتوودا ئەنجامی ئەو سیاسەتانە ئاشکرا دەبێت و دەردەکەوێت زیانێکی زۆر بە عێراق گەیشتووە. عێراق بەم کارەی، بەم شێوەیە سیاسەتەی، هەم ڕەوای بە داگیرکاریی تورکیا داوە، هەم هاوکاری درێژخایەنی پەدەکەی لەگەڵ دەوڵەتی تورک ڕەوا کردووە. ئێمە وەک بزوتنەوەی ئازادی بە توندی ڕەخنە لەم سیاسەتانەی حکومەتی عێراق دەگرین و ڕەتی دەکەینەوە. بەناوی تەڤگەرەکەمانەو بانگەوازی سەرەکیم بۆ گەلی باشووری کوردستان، بە گشتی گەلی عێراق، کۆمەڵگەی عێراق ئەوەیە، هەڵوێستی هاوکاری و خیانەتی پەدەکە و هەڵوێستی حکومەتی سودانی بۆ پاساودان و ڕەوا کردنی داگیرکاری، زیانێکی گەوره به گەلی باشووری کوردستان و کۆمەڵگەی عێراق دەگەیەنێت و ئایندەی گەلی عێراق دەخاتە مەترسیەوە. پێویستە گەلەکەمان هەڵوێستێکی زۆر بەهێز لە دژی ئەمە نیشان بدات. پێویستە دژی داگیرکاری کاردانەویەکی جدیی نیشان بدرێت. پێویستە لە هەموو شوێنێکدا داگیرکاری بە توندی شەرمەزار بکرێت. دیسان پێویستە ڕۆشنبیران، نووسەران و هەموو پێکهاتە دیموکراسییە عەرەبییەکان لە دژی ئەم داگیرکارییە دەنگیان بەرزبکەنەوە و هەڵوێستێکی زۆر بەهێز نیشان بدەن. ئێستا هەندێک کاردانەوە پێشکەوتووە. بەڵام بەس نییە. پێویستە بەهێزتر پەرەی پێبدرێت. پێویستە هەموو هێزەکان لە دژی ئەم خیانەت و هاوکاری و شەڕی کۆمەڵکوژییەی ڕژێمی مرۆڤکوژ و فاشیستی تورک یەکبگرن. تێکۆشانێکی هاوبەش و یەکگرتووانە ئەنجام بدرێت. ئێستا پێویستییەکی بەپەلە هەیە. بە واتایەکی تر ئەو پرۆسەیەی ئێمە تێیداین، بەڕاستی پرۆسەیەکی زۆر ڕەخنەگرانە و مێژووییە. ئەگەر لەم پرۆسەیەدا هەڵوێستێکی بەهێز پێش نەکەوێت، مەترسییەکەی زۆر گەورە لە ئارادایە. 'تەنها بە بەرخۆدانی گەریلا ناتوانرێت ڕووبەڕووی ئەم داگیرکارییە بوەستینەوە، پێویستە گەلیش لە هەموو شوێنێ هەستنە سەر پێ' ڕاستە گەریلا بەرخۆدان دەکات. زۆر بە هێزەوە بەرخۆدان دەکات. هەموو ڕۆژێک ژیانی خۆی دەدات. لەسەر هێڵی فیدایی بوون بەرخۆدان دەکرێت. بەڵام ئەمە بەتەنها بە بەرخۆدانی گەریلا ناکرێت. گەریلا بۆ ئازادی ئەم گەلە، بۆ ئازادی گەلان، بۆ ئایندەی دیموکراسی تێدەکۆشێت. پێویستە گەل بەشداری ئەم بەرخۆدانە مەزنە بن. پێویستە گەل لەم بەرخۆدانەدا جێگەی خۆیان بگرێتەوە. تەنها بە لایەنگەری ناکرێت. دەبێت بەشێک بن لەم بەرخۆدانەدا. پێویستە لە هەموو شوێنێک دژی شەڕی داگیرکاری، کۆمەڵکوژی، دژی فاشیزم، کاردانەوەی جدیی نیشان بدرێت. پێویستە بە ئیرادەیەکی بەهێز و ڕێکخستنیەوە ڕووبەڕووی ئەم داگیرکارییە ببنەوە. دەبێت هەموو ئاراستەیەک بگۆڕێت ببێتە لافاوێکی جەماوەری بەهێز دژی ئەم داگیرکارییە. با باسی هێڵی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز بکەین، ئێستا کاتی بەرزکردنەوەی هەڵوێست و بەرخۆدانێکی لەو شێوەیە. چیتر نابێ بڵێین "گەریلا بەرخۆدان دەکات، ئێمەش هەندێک پشتیوانی بکەین". ئەم دۆخە لە دەرەوەی پشتیوانی کردنە. ئێستا کاتی ئەوەیە گەل بۆ خۆی بەرگریی لە خۆی بکات. کاتی ئەوە هاتووە بەرگری خۆمان بەرز بکەینەوە. پێویستە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان و پاراستنی خۆی بەرز بکاتەوە. شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی بە چی ئەڵێین؟ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی خۆپاراستنە لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر کۆمەڵگا. نابێت تەنها چاوەڕوانی گەریلا بین. گەریلا لە ئێستاوە ئەوەی پێویستە بیکەن بە بێ دودڵی دەیکەن. سەرکەوتن تەنها بە تێکۆشانی گەریلا بەدەست ناهێنرێت. سەرکەوتن بە خۆپاراستن، بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەشی گەریلا و گەل پێکەوە بەرهەم دێت. ئیتر لەمەوبەدواوە ئەم گەلە دەبێت لەهەموو بوارێکەوە خۆی بە خاوەنی ئەم تێکۆشانە ببینێت. پێویستە لە هەموو شوێنێ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی خۆپاراستن بەرەو پێش ببات. ئێمە بە گەلەکەمان ناڵێین هەریەکەتان کڵاشێک بگرنە دەستەوە، چەک هەڵبگرن و شەڕ بکەن. ئێمە ئەمە ناڵێین. بەڵام لە هەموو شوێنێک هێرشێکی جددی هەیە. پێویستە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک لە تەمەنی ٧ تا ٧٠ ساڵیەوە بەرخۆدانی خۆیان بەرز بکەنەوە. دەبێت پەرە بە کاردانەوەکان و خۆپاراستنی خۆیان بدەن. سەرهەڵدان بەهێزترین شێوەی خۆپاراستنی گەلە. پێویستە گەلەکەمان لەم بوارەوە تێکۆشانی بەرز بکاتەوە. بۆیە ئەم هەموو ساڵە سوودی هەبووە. لە ڕاستیدا بەدیلی قورسی دا و ئازاری چەشتووە. ئەمانە بەهایەکی گەورەن. حەقیقەتی ئەو تێکۆشانەی کە ئەوەندە لە ئازادی نزیک بووەتەوە و گەیشتووتە ئێستا. ئێستا کاتی ئەوەیە بە بەهێزترین شێوە پاراستنی دەستکەوتەکانی مسۆگەر بکات. بە کورتی بەڕاستی ئەمە خاڵێکی گرنگە. پێویستە گرنگیەکی تایبەت بەم بابەتە بدرێت و قسەی لەسەر بکرێت. پێویستە هەمووان لەم بابەتەدا بەجدیی ڕەخنە لە خۆیان بگرن، لەخۆیان بپرسن کە من لە کوێی ئەم تێکۆشانەدام، بەچ شێوەیەک بەشدارم و چۆن بەشدار بم، ئەمە بە توندی لەبەرچاو بگرن و بە هەموو هێز و وزەی خۆیانەوە بەشداری ئەم تێکۆشانە بن. من ئەمە زۆر بە گرنگ دەبینم. ئەگەرنا لە هەموو شوێنێک شەڕی گەریلا بە قارەمانییەت و بە بەدیلێکی مەزنەوە بەردەوامە. لە هەموو شوێنێکی باکوری کوردستان بەرخۆدان و شەڕێکی مەزن لە ئارادایە. لەم نێوەندەدا هەڤاڵانی زۆر بەنرخمان لەدەستداوە. هەڤاڵان شێخموس، بێریتان، بروسک، ڕوستەم، کاموران، ئاخین و دەیان هەڤاڵ بەنرخمان لەم پڕۆسەی دواییەدا شەهید بوون. مەبەستم ئەوەیە بە دە هەزار شەهیدمان داوە. زیاتر لە ٥٠ هەزار شەهیدی ئەم تێکۆشانە هەیە و بە بەردەوامی شەهید و بەدیلی بەنرخ دەدەین. لە هەموو شوێنێک بەرخۆدانێکی شکۆمەند هەیە. ئێستاش هەڤاڵانمان لە بارودۆخێکی زۆر سەختدان، برسیەتی، تینوویەتی، بەبێ پێڵاو مانەوە، بە بێخەو بە دۆخێکی زۆر قورسدا تێدەپەڕن و ڕۆحی ١٤ی تەمموزیان گەیاندووتە ڕۆژی ئەمڕۆ. ئەم بەرخۆدانە مەزنە ماوەی ٤ ساڵە لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین، حەفتانین، خاکورک، لە هەموو شوێنێک، لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە ناوەندیی زاپ ـەوە لە بەرزترین ئاستیدا بەردەوامە. لە ماوەی لەمەو بەردا هەڤاڵان ئۆنور، جانفەدا، پێش لەوەش بە دەیان هەڤاڵمان لەم بەرخۆدانەدا شەهید بوون. بە ڕێز و حورمەت و منەتدارییەو لە کەسایەتی ئەم شەهیدانەمان هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی بەبیر دێنمەو و سەری ڕێز لەبەر یادەوەرییەکانیاندا دادەنوێنم. لەسەر هێڵی هەڤاڵانمان ئەم بەرخۆدانە بەردەوامی هەیە. بەڵام ئەوەی گرنگە پێویستە گەلەکەمان بەهەمان ڕۆحیەتەوە خۆی وەک بەشێک لەو بەرخۆدانە ببینێت، دەست بە سەفەربەری بکات و لە هەموو شوێنێک بەشێوەیەکی زۆر شکۆمەندانە بەرخۆدان بکات و بەبەردەوامی درێژە بەم تێکۆشانە بدات. نابێت تەنها چاودێری و لایەنگری بکات. پێویستە بە شێوەیەکی جدیی بەشداری تێکۆشان بێت. کاتێک قسەیەکی وەها دەکەم و ڕەخنە لە ئاستی ئێستای بەرخۆدان دەگرم، ناڵێم گەلەکەمان بەرخۆدان ناکات و خۆی وەک بەشێک لەو تێکۆشانە نابینێت. من پێم وایە هۆشیاری گەلەکەمان، ئاستی تێگەیشتنی لەم بزووتنەوەیە هەیە و زۆر باش تێدەگات کە مەبەستمان چییە. مەبەستم ئەوەیە بێگومان گەلەکەمان ٤٢ ساڵە بەبەردەوامی ئەم تێکۆشانە بەڕێوە دەبات. ئەمەش هۆکاری سەرکەوتنی ئەم تێکۆشانەیە. بێگومان گەلەکەمان لەم تێکۆشانەدا بەدیلێکی زۆری داوە. ئەمڕۆ بە ١٠ هەزار کەس لە زیندانەکان لەژێر ئەشکەنجەدان. داپیر و باپیری تەمەن ٧٠-٨٠ ساڵەمان لە زینداندا لە ژێر ئەشکەنجە و گوشاردان. گەلەکەمان قوربانی بە گیانی خۆی داوە. زیندانیانی نەخۆش گیان لەدەست دەدەن. هەڵبەتە ئاگاداری ئەمانەین، ئەمە هەڵوێستێکی زۆر بە نرخە. بەڵام بۆ قۆناغی تێکۆشانی ئێستا هەموو شتێک نیە و بەپێی پێویست نیە. یانی لە ئێستادا دەوڵەتی تورکی قڕکەر و چەوسێنەر شەڕێکی گەورە و کۆتایی دەکەن. لەدژی تەڤگەری ئازادی، لەدژی گەلی کورد کە لە تێکۆشینی ئازادیدایە،لە دژی گەلان شەڕی قڕکردن و بەرفراوان بەڕێوەدەبات. ئەو تێکۆشانی کە بەم شێوەی ئێستا کراوە، لەبەرامبەر ئەم شەڕەی قڕکارییە بەرفراوانەدا نابێتە وەڵامدەرەوە. لە دژی ئەم شەڕە تێکۆشان و بەرخۆدانی بەرفراوان پێویستە. ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەمەیە. یانی تێکۆشان و بەشداری لەم ئاستەدا، بەرخۆدان لەم ئاستەدا، بەرخۆدانێک کە چاوەڕوانکراوە. لەو باوەڕەدام گەلەکەمان ئەمە بکات. گەلەکەمان قوربانی و ئازاری زۆری داوە و ئەم تێکۆشانەی گەیاندووە بەم ڕۆژە. لەمەوبەدواشەوە بە دڵنییاییەوە ئەم تێکۆشانە بە بەرخۆدانی گەلەکەمان، بە بەرخۆدانی گەریلا، بە تێکۆشانی هاوبەش و بەرخۆدانی بەرفراوان سەردەکەوێت. لەو باوەڕەدام. 'دەوڵەتی تورک وێڕای پشتیوانییەکانی ناتۆ ئەنجامی بەدەست نەهێناوە' باسی قۆناغی کۆتایی چەمکی شەڕی تورکت کرد. خەباتی ئەردۆغان لەسەر ئەم بنەمایە ڕوونە. ئایە مرۆڤ دەتوانی کێشە ئابووری و کۆمەڵگەیاکان لە تورکیادا بەم شەڕەوە پەیوەستکات؟ روانگەت لەسەر ئەم بابەتە چیە؟ هەڵبەتە ئەردۆغان بۆ پشتگیری کۆکردنەوەی ئەم شەڕە کیشوەر بە کیشوەر لە گەڕاندایە. جارێک چاوی لە ئاسیایە و جارێک لە ڕووسیا، پێیەیکی لە چینە و پێیەکی لە کازاخستانە. لە هەموو جێگەیەک لە گەڕاندایە. جارێک لە ئەمریکایە و جارێک لە ئەورپایە. بۆ دەگەڕێت؟ تەنها یەک ئامانجی هەیە. ئامانجی پشتگیریدان بە شەڕی قرکردنی کوردان. بۆ ئەوەی پشتگیرییەکان زیاتر بکات. ئایە پشتگیری نەکراوە؟ بەڵێ کراوە. ساڵانێکە بە پشتگتری ناتۆ ئەم شەڕە بەرێوەدەبات. پشتگیرییەکانی ناتۆ بەردەوامە. لە ئێستاشدا لە بەڕێوەبردنی ئەم شەڕەدا ئەرێکردنی ناتۆیی هەیە. هەڵوێستی حکومەتی عێراقیش بە ناتۆ و ئەمریکاوە گرێدراوە. سودانی بەرلەوەی لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆببێتەوە ڕۆشتە ئەمریکا. ماوەی هەفتەیەک لە ئەمریکادا مایەوە. لە تەواوی هەفتەکەدا گفتوگۆکرا. چەندین چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. سودانی گەڕایەوە بەغدا. دواتر ئەردۆغان چووە بەغدا. پێکەوە کۆبوونەوە. ٢٢-٢٧ ڕێکەوتنامەیان ئەنجامدا. کارەکانیان ئاشکراکرد. دوای ئەوە هێرشێکی لکاندن و داگیرکاری لەم شێوە بەرفراوانە دەستیپێکرد. هەروەها عێراق پشتیوانی دەربڕی. لە ئێستا دەتوانین ئەم هەڵوێستەی عێراق لە چاوپێکەوتنەکانی لە ئەمریکا، بە جیا هەڵبسەنگێنین؟ نەخێر ناتوانین. یانی ناتۆ ساڵانێکە پشتگیری دەکات. وە پشتگیریشەکانی بەردەوامە. بەڵام تورکیا وێڕای پشتگیرییەکانی ناتۆ ئەنجامی بەدەست نەهێناوە. بەدەستیشی ناهێنێت. لە ئێستادا ڕژێمی فاشیست لە هەڵوەشاندنەوەدایە. بەڕاستیش دادەتەپێ. سەیری تورکیا بکە، سیاسەتی کەوتووە. سیاسەتی ناوەوە و دەرەوەی تێکچووە، بە بەسەربازکردنی کۆمەڵگە دەیەوێت بە نەتەوەپەرستی و شۆفێنیزمەوە درێژە بەخۆی بدات. کۆمەڵگەیەکی تێکشاو هەیە. چونکە گەر کۆمەڵگە لە تورکیادا لەبەرامبەر شەڕی قڕکردن لە کوردستاندا پەیوەندی نەمابێت، بێدەنگی هەڵبژێرێت، ئەوە ئەو کۆمەڵگەیە بە بەها کۆمەڵایتییەکانەوە ناتوانێت وەک مرۆڤ بژیت. هەڵدەوشێتەوە. ئەو کۆمەڵگەیە ئەخلاقی تێدا نامێنیت. لە تەنیشتیانەوە کوردان دەکوژرێت، زۆرێکیان قڕدەکرێن، هەتا گۆڕ و ئێسەکانیانیش دەشوێنرێت. ئێسکی ڕۆڵەکانیان لەناو قوتوویەکدا دەدەنەوە بە دایکیان. دایکانی کورد لە ئێشکگری و دانیشتاندان و لێیان دەروانن. ئەو سیاسەتە پیسە کۆمەڵگەی ڕزاندووە. ئێوە دەڵین ئابووری. ئایە ئابووری هێشتووەتەوە؟ بە مانایەک هەموو سەرچاوەکانی تورکیای بۆ ئەم شەرە تەرخانکردووە. بۆ شەڕی قڕکردنی کورد هەموو ئابووریەکەی بەکاردەهێنێت. بۆ نمونە کۆمەڵگەی تورکیا برسییە لە برسێتیدا دەژی! نەک لە سنوری برسیبووندایە، هەورەها نەک لە بارودۆخی قەیرانی ئاسیدا دەژی. برسیە برسی. بە دوای نانەوەیە. واتا لە خراپترین بارودۆخدایە. باشە ئەم کۆمەڵگەیە بۆ بەدواداچوونی ئەم دۆخە ناکات؟ یانی دەوڵەتێکی دەوڵەمەندی وەک تورکیا، خاوەنی هەموو ئەو سەچاوانەیە، چاندی دەوڵەمەند، جوگرافیایەکی دەوڵەمەند بۆ لەم ڕەوشەدایە؟ چوونکە هەموو بۆ شەڕ تەرخانکراوە. بەم شێوەیە لێپرسین ناکەن. ئەم هەموو بۆ شەڕ تەرخانکراوە. بۆ شەری قڕکردنی کوردان... ئەمە گرنگە. لە لایەکی دیکەوە سروشت تاڵان دەکرێت. یانی لە تورکیادا کرێخۆری و تاڵانکارییەکی زۆربووە. لە هەموو جێگەیەک هەڵگەندی مادە و ئاسن هەیە. لە ئێستاشدا سروشتی کوردستان لە دارووخانێکی گەورەدایە. لە هەموو جێگەیەک کانی کانزای و بیرە نەوت لێدراوە. بەنداو دروستکراوە، دارستان تاڵان دەکەن. نەک بە تەنها مرۆڤەکان، بەڵکو هەموو زیندەوەرێک لە تورکیادا دەکوژرێت. دەوڵەتی تورک هەر خۆی ئاگرەکەی لە ئامەد و مێردین کردەوە. لە هەموو جێگەیەک دارستانەکان دەسوتێنێت. ئەوەیشی نەسوتێندرا دەیبڕێت و دەیفرۆشێت، دارستان تاڵان دەکەن. سروشت هەڵدەوەشێنێتەوە. بۆ؟ دەوێت کۆچبەری هەبێت. دەیەوێت لە مرۆڤی خاڵی کات. دەیەوێت ئەو جێگایانە بێ کورد بکات. لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵێک بڵاو بووەتەوە لەبارەی شرنەخ، لە هەموو لایەکیەوە شاخ و دارستانی پیسترین شاری تورکیایە. لە هەموو لایەکی لە سەرچاوە ئاویەکان، کان هەڵکەندراوە. هەموو ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە کانەکاندا بەکاردەهێنرێن، دەڕژێندرێنە ناو ئاوی ڕووبارەکانەوە. سەرچاوە ئاوییەکان پیس بووە. تەنانەت لە ئاوی کانیاوی ماڵەکانەوە پیسایەتی دێت. کۆمەڵگا ژەهراوی کراوە. دەسەڵات ئاوی پاک و هەوایەکی پاکی نەهێشتووە و تەنانەت زەوییەکی پاک و خاوێنی نەهێشتووە. هەموو شوێنێکی ژەهراوی کردووە. پێویستە گەل لە دژی ئەمە سەرهەڵدان بکات! ئێستا ئێمە دەڵێین خۆپاراستن، دەڵێن شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی. لە بەرامبەر ئەمەدا پێویست بە بەرخۆدانێکی گەورە هەیە. ئەمەش خۆپاراستنە. شوێنی نیشتەجێی گەل وێران دەکەن، ژەهراوی دەکەن، وای لێدەکەن بەکاری ژیان نەیەت. بۆ نموونە دەبێت لە دژی ئەم کارانە قیامەت هەڵسێنن. لە دژی شەڕی کۆمەڵکوژیی بەرخۆدان پێویستە. هەروەها ئەمەیش بەشێکە لە بەرخۆدان. بۆ نموونە لە هەموو بوارێکەوە پێویستە، لە شڕناخ، لە هەموو شوێنێکی بۆتان، لە سەرحەد، لە هەموو شوێنێکی باشووری ڕۆژئاوا، لە دێرسیم؛ واتە لە هەموو کوردستان تێکۆشانێکی زۆر بەهێز نیشان بدرێت. بە هەمان شێوە سیاسەتی دوژمنایەتی لە دژی ژنان بەڕێوە دەبەن. بە واتایەکی تر بەبێ جیاوازی ڕۆژانە ٢ژن دەکوژرێن. مانگانە٦٠-٧٠ ژن دەکوژرێن. واتا ئەمە ژمارەیەکی وەها نییە ئەوەندە سادە بە سەریدا تێپەڕیت. لە ڕاستیدا سیاسەتی کوشتنی ژنانە. بەهەمان شێوە ئەمە وەک بەشێک لە سیاسەتی کۆمەڵکوژییە لە دژی گەلی کوردستان بەکاردێت. سووکایەتی و لەشفرۆشی بەسەر ژناندا دەکرێت. لە دژی گەنجانی کوردستان بە هەموو جۆرێک هێرش و ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت. بە واتایەکی تر لە کەسایەتی ژنان دا سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەسەرکۆمەڵگادا بەکار دەهێنن. ئێستا دەڵێن ٩هەمین پاکێجی دادوەری. هەموو شتێکی ژنان بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووری لەناو دەبەن. لەم بابەتەدا تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان پێویستە. دەبێت تێکۆشینێکی زۆر بەهێز بەڕێوە ببرێت. نەک هەر تێکۆشانی ژنان، بەڵکو تێکۆشانی کۆمەڵایەتیش پێویستە هەتا کۆمەڵگا لەم دۆخە ڕزگاری بێت. بە واتایەکی تر بە کوشتنی کۆمەڵگا، ژن و لەناو بردنی سروشت سیاسەتی زۆر مەترسیدار بەڕێوە دەچێت. لە هەمان کاتدا ئەمە نیشاندەری شکستی ڕژێمی فاشیستە. بەم شێوەیەش ناتوانێت بەڕێوە ببات. هەوڵ دەدات بە کارە تێکدەرانەکانی خۆی لەسەر پێی بهێڵێتەوە. بێگومان ئەوەی پێویستە لەم بابەتەدا بکرێت، تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتووانەی هێزە کرێکاریی، ئازادیخواز، دیموکراسی و ئۆپۆزسیۆنە دیموکراتیکەکانە. ئەگەر کۆمەڵگا تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، ئیکۆلۆژی، ژنان بەهێز بێت، دەتوانرێت ڕێگری لەم مەترسیانە بکرێت. بێگومان هەموو ئەمانە دەرئەنجامی شەڕی کۆمەڵکوژی کوردە. هەموو کێشەکانی تورکیا دەرئەنجامی شەڕی کۆمەڵکوژکردنی کوردانە. بێگومان لەم بابەتەدا ئەرکی سەرەکییە پێشەنگەکان هۆشیارکردنەوە و بەڕێکخستن و سەفەربەری کۆمەڵگایە. هەروەها ئەرکی ئۆپۆزیسیۆنی دیموکراتیکە، ئەرکی هێزەکانی دیموکراسییە، ئەرکی سیاسەتە دیموکراتیکەکانە. تا ئێستا کەم و کوڕی زۆر لەم بابەتەدا کراوە. بێگومان تێکۆشانێکی دیاریکراو لە ئارادایە. بۆ نموونە لە باکوور، ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە، چالاکییەکانی دەنگ بە ئازادی بدە، چالاکییەکانی بنەماڵەی زیندانیان، چالاکییەکانی ئیشکگریی دژی سیاسەتی قەیومەکان... ئەمانە زۆر گرنگن. بەراستی هەستێکی زۆر جددی لە کۆمەڵگا و ڕای گشتی تورکیادا بەدوای خۆیدا خوڵقاندووە، پێشکەوتنێکی بەرچاوی دروستکردووە، هەروەها تێکۆشان و بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی لێکەوتووتەوە. بەڵام ئەمە بەس نییە. ئێستا شەڕی کۆمەڵکوژیی بەرفراوان هەیە. لەسەر کۆمەڵگا شەڕی کۆمەڵکوژیی هەیە و لە بەرامبەریدا بەرخۆدانێکی یەکلاکەرەوەی کۆمەڵایەتی هەیە و بە پێشەنگایەتی هێزە دیموکراتیکەکان بە توندی لە گەشەسەندنە. ئەڵبەت هێشتا لەم بابەتەدا بۆشایی هەیە. پێویستە بەزووترین کات ئەم کەموکوڕییە کۆتایی بێت. واتە پێویستە هەموو ئامانجەکانی تێکۆشان یەکبخەن و بیکەن بە تێکۆشانێکی مەزنتر. بێگومان لە ئاستێکی دیاریکراودا تێکۆشانێکی گرنگ بەڕێوە دەچێت، بەڵام هێشتا بەس نییە. وڵامدەری هێرشەکان نییە. بۆیە پێویست بە تێکۆشانێکی یەکگرتووتر و بەرفراوان هەیە. پەیوەندی ئەردۆغان و ئەسەد لە داهاتویەکی نزیک ئەگەری دیداری نێوان ئەردۆغان و ئەسەد هەیە. کاریگەری ئەم دیدارە لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا چی دەبێت؟ ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە ساڵانێکە دژ بە سوریا سیاسەت دەکات. ئێستا هەڵوێستەکانی بەئاراستەیەکی دیکەدا گۆڕیوە. پێویستە ئەمە بە باشی تێبگەین. ئەکتەری سەرەکی شەڕی ناوخۆی سوریا خودی دەوڵەتی تورکیا بووە، ئاکەپەی دەسەڵاتدارە. لە ڕاستیدا ڕۆڵێکی زۆر جددی هەبوو لە پەرەسەندنی شەڕی ناوخۆیی سوریادا. بە شێوەی زۆر ورد و پلان بۆ داڕێژراو، عەرەبەکانی ناو سوریای بۆ تورکیا ڕاکێشا. ساڵانێکە لە کەمپەکاندا سیاسەتێک لەسەر ئەم بابەتە بەڕێوە دەبات. بە ملیۆنان کەسی لەژێر ناوی پەنابەریدا بەدیل گرتووە و لە دژی ئەوروپا بەکاریان دەهێنێت و بازرگانیان پێوە دەکات. هەموو ئەو پارەیەی بەو شێوەیە بەدەستی دەهێنێت لە شەڕی کۆمەڵکوژی دژی کوردان بەکاری دەهێنێت. هەروەها بەم پارەیە چەتەکان پەروەردە و بەڕێکخستن دەکات و دژی گەلی کورد و دژی گەلانی هەرێمەکە شەڕیان پێدەکات. بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەورووپا ڕەوایەتی بدەن بە شەڕە کۆمەڵکوژییەکانی، وەک وەرگرتنی پشتگریی و بیدەنگی له ڕێگەی ئەو چەتانەوە له ئەوروپا تەقینەوە ئەنجام دەدات. تەقینەوەکەی ڕوسیا پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە. هەروەها تەقینەوەکەی ئێرانیش پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە. بەگشتی ئەو تەقینەوانەی لە فەرەنسا و زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا ڕوودەدەن پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە. ئەگەرچی داعش بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوانە لە ئەستۆ دەگرێت بەڵام لە پشت هەموو ئەمانەوە میتی تورک هەیە. ئێستاش لە دژی چین بەکاری دەهێنێت. بۆ وەرگرتنی ئیمتیاز لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و زۆربەی وڵاتانی دیکە چەتەکانی ڕەوانەی ئەو وڵاتانە دەکات و لە لایەکی ترەوە بۆ ئەوەی ڕووبەری دانیشتووانەکەی فراوانتر بکات، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی، لەسەر ناوچەکە و جیهان زیاتر بکات چەتە ڕاهێنان کراوەکانی دژی وڵاتان بە مەبەستی بێدەنگی و وەرگرتنی ئیمیازێک بەکار دەهێنێت. بەم شێوەیە چەتەکانی هەناردەی وڵاتانی ئەفریقا، نیجرییە و سوماڵی دەکات. لە کوێ کێشە هەبێ، شەڕی ناوخۆ هەبێت، دەوڵەت لاواز بێت، دەستوەردان دەکات. دەیەوێت لەوێ پەرە بە لایەنگر و هەژماری خۆی دەدات و چەتەکانی بەکاردەهێنێت. هەروەها بەم شێوەیە بەو پارەیەی لە ئەوروپا دەستی دەکەوێت چەتەکانی پێ بەخێو دەکات و لە دژی وڵاتان بەکاریان دەهێنێت.
سێ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی دڕندانەی ١٧گەریلای ئازادی بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو تێدەپەڕێت کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا داستانی سەردەمی تێکۆشانی تونێلەکانی شەڕیان نووسیەوە. لە تێکۆشەرانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، جەلال فەداکار، ژیندا ڕۆناهی، ئامارا چیا، ئۆزگور بەدران، مەزڵوم باتمان، ئازاد گەریلا و عادل قشوری لە ٢٣ی ئەیلولی٢٠٢١ ، لە فەرماندەکانی تێکۆشان جومالی چوروم، چاورێ کاموران، ماهر کۆپ، ئامارا زاگرۆس و دڵڤین داڵاهۆ لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ و تێکۆشەر زاگرۆس، هێڤیدار تربەسپی، یەریڤان کاتۆ، بنەڤش چیا و عادل گابار لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، لە تونێلەکانی شەڕی وەرخەلێ، دژی دڕندانەترین هێرشەکانی سەردەم، هەڵوێستی مرۆڤانەی سەردەمیان نیشان دا و چوونە کاروانی شەهیدانەوە. هەرچەند سێ ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام تێکۆشانی وەرخەلێ ئەو تێکۆشانەیەکە تاکتیکی شەڕی تونێلەکانی دیاریکرد و شەڕی تونێلەکان ئەمڕۆش بە هەموو دەستکەوتەکانیەوە بەردەوامە. شەهیدکردنی ئەو ١٧گەریلایە کە تا ئێستاش هەست بە ئازارەکانیان دەکرێت، گەورەترین بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی گەریلا و شوێنکەوتووانی گەریلایە. نەک هەر بە مانای ڕوانگەی ڕوونی تاکتیکی شەڕەکانی تونێلەکان، بەڵکوو لە هەمان کاتدا هەڵوێستی شەڕڤانانی وەرخەلێ تا ئێستاش زیندووترین یادەوەری و مانیفێستی تێکۆشانە. بۆ تێکشکاندنی هێرشە پاکتاوکارییەکانی دوژمن گەریلاکان لە بەرامبەر پلانی داگیرکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەمەبەستی پەرەپێدان و پاراستنی پرەنسیپە تاکتیکییەکانی ستراتیژی بەرەو پێش ببەن. لە هەموو شوێنێک تونێلی شەڕیان دروست کرد. لە بەرامبەر تەکنۆلۆژیای شەڕی سەردەمەدا، کاریگەرترین ڕێبازی بەرگریی چالاک، هەروەها دروستکردنی سیستەمی ژێرزەمینی و جێبەجێکردنی شوێنی ژیان و پێگەی شەڕ و لەناوبردنی سیاسەتەکانی پاکتاوکردنی دوژمن بوو. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا گەریلا تەنانەت بۆ ساتێکیش وەستانی نەبوو. هەندێک جار تەنیا بە قوڵنگ و بێڵەکانی دەستیانەوە لە بن بەردی شاخەکانی کوردستان تونێلیان بە درێژایی سەد مەتر هەڵدەکەند و پێگەی خۆیان لەو تونێلانەدا دروست دەکرد و هەموو ژیان و ژێرخانی شەڕیان لەو تونێلانەدا جێگیر دەکرد. ئەمانە ئامادەکارییەکان بوون بۆ شەڕێکی مەزن. هێرشەکانی دوژمن جۆرێک نەبوو کە گەریلا ئاگاداری نەبێت. وەک ڕێبەر ئاپۆ وتی: "نە ژیان و نە شەڕ وەکوو جاران نابێت." ئەوانەی لێکدانەوەیان هەڵە بوو، بە تاکتیک و ئامادەکارییەکانی گەریلا سەریان سوڕما، سەربازانی سوپای تورکیا بوون کە لە پێش دەرگای تونێلەکان لە خوێنی خۆیاندا خنکان. وەرخەلێ ئاستێکی گرنگ بوو وەرخەلێ یەکێک بوو لەو شوێنانەی کە شەڕی تونێلەکانی ساڵی ٢٠٢١ تێدا زۆر بە شکۆمەندییەوە بەڕێوەچوو. سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ساڵ، تونێلەکانی شەڕی وەرخەلێ هێشتا وێردی سەر زمانەکانە و دیدگای ڕاستەقینەی شەڕی تونێلەکان بەو ئەزموونانەی کە دروستی کردووە نیشان دەدات. هەڵوێستی جۆماڵی، چاڤڕێ، ئامارا، ماهێرەکان. تونێلی جەنگی وەرخەلێ هەڵوێستێکی گرنگ بوو بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی سوپای تورکی فاشیست لە هەرێمەکەدا. لە ڕاستیدا وەرخەلێ بەربەستێکی گرنگ بوو بۆ سوپای تورک لە هەرێمەکانی دیکە بە تایبەت لە زاپ. هەموو گەریلاکانی ئەو کاتە لە سەنگەرەکان، بەتایبەتی فەرماندە جۆمالی و چاڤڕێ، ئاگاداری ئەو ڕاستییە بوون. پێش ئەوەی سوپای تورکی داگیرکەر لە وەرخەلێ نزیک بێتەوە، بەرخۆدانەکانی مام رەشۆ، ئارس فارس، مەرڤانۆس، دۆڵی کۆنفرانس و دۆڵی ماران ئەزموونێکی گرنگی بۆ بەرخۆدانی وەرخەلێ خوڵقاندبوو. هۆشیارییەکی جددی لە هێرشەکانی دوژمن، کەموکوڕی لە پێگەی شەڕ، هەڵەی دەرکەوتوو، چۆنیەتی بەرخۆدان لە هەرێمەکە و خۆپارێزی لە گازە کیمیاییەکان هەموو دەست نیشان کران. ئەمانە یەکێک بوون لەو دەرفەتە گەورانەی کە پێگەیەکی باڵای بە شەڕی تونێلەکانی وەرخەلێ بەخشی. ١٢٠ ڕۆژ بەرخۆدانی وەرخەلێ بێجگە لە ئامادەکارییەکانی شوێن کە لە وەرخەلێ ئەنجامدرا، ئەوەی ئەو قەڵا و پێگەیەی گۆڕی بۆ شوێنی بەرگری ڕاستەقینە، کەسایەتی بەرخۆدێرانی ئەو شوێنە بوو. ئەوان بەبەرخۆدێرانی ١٤ی تەمموز بەرخۆدانیان کرد. ئەو بناغەیەی کە بۆ تێکۆشانی وەرخەلێ دروستکرا، بناغەیەکی ئاسایی نەبوو. ئەو کۆمەڵە گەریلایە بە ڕێکەوت نەهاتنە ئەوێ. هەموو کەسێک بە ئامانجەوە لەدەور یەکتر کۆبوونەوە. هەریەکەیان کەموکوڕییەکیان چارەسەر کرد، هەریەکەیان تەواوکەری ئەویتریان بوو. ئەوان ١٧دڵی پۆڵا بوون کە بە دەوری بیرۆکەیەکدا کۆبوونەوە. ئەوان بۆ ماوەی ١٢٠ڕۆژ بەرەنگاری سوپای داگیرکەری تورک بوونەوە و تەسلیمیەتیان قبووڵ نەکرد. لە بەرامبەر هەموو بانگەوازییەکانی تەسلیمبووندا، وەک سەکینە جانسز تفیان لە ڕووخساری داگیرکەران کرد، وەک کەمال پیر گیانی خۆیان بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە بەخت کرد، وەک ئیبراهیم کایپاک کایا گیانیان بەخت کرد بەڵام نهێنیەکانیان ئاشکرا نەکرد بۆیە بوونە نموونەی تێکۆشانی لە دژی ئەم سیستەمی فاشیست و قڕکەر. نەیانگوت ڕێگا تا ئێرەیە و چاوەڕێی مردنیان نەکرد لە ڕۆژانی شەڕدا دەیان سەربازی تورکیا لەبەردەم تونێلی شەڕی وەرخەڵێدا کوژران و گەریلاکان لە هەر ئۆپەراسیۆنێکدا دەستیان بەسەر سەدان کیلۆ تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیدا گرت. ئەو بەرخۆدانەی کە گەریلاکان لە وەرخەلێ ئەنجامیاندا، هەموو لێکدانەوەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی سەروژێرکرد. ئەوان ئامانجیان ئەوە بوو کە بەر لە کۆتایی هاوین، وەرخەلێ بگرن و بچنە هەرێمەکانی دیکەی پاراستنی میدیاوە، بەڵام بەراوەردەکانیان پووچەڵ کرایەوە. مانگی تشرینی یەکەم دەستی پێکردبوو و گەریلاکان هێشتا بەرخۆدانیان دەکرد. لەو پەڕی نائومێدیدا سوپای تورکیا گازی کیمیایی بەکار هێنا و بەو شێوەیە شەڕەکەیان تووندتر کردەوە، بەتایبەتی دوای ٩٠ڕۆژ بەرخۆدان هێشتا دوژمن نەیتوانی سەربکەوێت. ئەوەش لەبەر پەروەردە و ڕاهێنانەکان بوو لە بواری کردارییەوە. لەم ڕوانگەیەوە بەرخۆدانی وەرخەلێ لە مێژووی شەڕی تونێلەکاندا پێگەیەکی گرنگی هەیە. ئێمە بۆ مەبەستێکی پیرۆز ژیانی خۆمان بەخت دەکەین ئەو گەریلایانەی کە لە بەرخۆدانی وەرخەلێدا چوونە کاروانی شەهیدانەوە، سەرەڕای هەوڵدانێکی زۆر لە ڕزگار بوون لە گازی کیمیایی بەڵام یەک لە دوای یەک شەهید بوون. ئەوەی لە وەرخەلێ ڕوویدا، نە تەنیا شەڕێکی ئاسایی نەبوو، لەبەر ئەوە نە شەڕی سەنگەر بە سەنگەر و نە چالاکی دژ بە دوژمن بوو. لە ژێر ئەو گەمارۆدانە دڕندانەیەدا و لەو تونێلەدا ئەوان بە ڕۆحی گەورەیانەوە مەعنەویاتیان خوڵقاند. ژیان چییە؟ مردن چییە؟ مرۆڤ بۆ چ بەهایەک دەبێت گیانی خۆی بەخت بکات؟ نوێنەرایەتی کەرامەتی گەلێک چییە؟ وەرخەلێ دەروازەی دەروێشەکانی ئەو سەردەمە بوو کە ڕۆژانە لە خەمی ئەم پرسیارانەدا بوون. بەر لەوەی بچنە کاروانی شەهیدانەوە، دەیانگوت؛ "ئەگەر لێرە شەهید ببین، با کەس نیگەرانی ئێمە نەبێت، ئێمە ژیانی خۆمان بەخت دەکەین لە پێناو ئارمانجێکی پیرۆز، ئەمە ڕێبازی ئێمەیە". ١٧گەریلای خوڵقێنەری داستانی ١٢٠ڕۆژ بەرخۆدان، بەم شێوەیە بەرەو پیری مەرگ چوون. بەرخۆدانی وەرخەلێ ڕوومەتی هەموو کوردی پاراست، لە سەدەی ٢١دا سەری گەلی کوردیان بەرز کردەوە. بۆیە بەرخۆدانی وەرخەلێ بەرخۆدانی هەموو کوردستانە؛ نابێت قەت لەبیر بکرێت و دەبێت بەردەوام بەبیر بهێنرێتەوە.
کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بە سەختی برینداربوو لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە سنووری نەوسودی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە سنووری نەوسودی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران ڕاستەوخۆ تەقە لە چەند کۆڵبەرێکی کورد کراوە و بەو هۆیەوە یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی ماردین شوکری بریندار بووە. ئاماژە بەوەشکراوە، ماردین شوکری خەڵکی گوندی “دشە”ی سەر بە پاوەیە، بە گولـلەی ساچمەی ئەو هێزانە سک و ملی کراوەتە ئامانج. دەشڵێن، بە هۆی سەختی برینەکەی بۆ چارەسەر وەرگرتن ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان کراوە و باری تەندرووستی ناجێگیرە. تەنیا لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵ وەک کۆڵبەر نیوز بڵاویکردووەتەوە، ١٤٢ حاڵەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە، کە زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کراونەتە ئامانج.
"دۆخی ئیداری و ئەمنی کەرکوک بەرەو ناسەقامگیری هەنگاو دەنێت" چالاکوان و رۆشنبیرانی کەرکوک، هۆشداری دەدەن لە ڕێک نەکەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجیێ و دەڵێن "بەردەوامبوونی ئەم دۆخە خزمەت بە نەیارانی کەرکوک دەکات". چالاکوان و رۆشنبیرانی کەرکوک، هۆشداری دەدەن لە ڕێک نەکەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجیێ و دەڵێن "بەردەوامبوونی ئەم دۆخە خزمەت بە نەیارانی کەرکوک دەکات". ئەمڕۆ دووشەممە لە باخچەی قەڵای کەرکوک، ژمارەیەک لە مامۆستا و چالاکوان و سیاسەتمەدار لەنێوانیشیاندا نوێنەری ئەنجوومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا. لە گردبوونەوەکەدا داوا کرا کورد یەکگرتوو بێت و حکومەتی خۆجێی کەرکوک لەو قەیرانە سیاسی و یاساییە دەربهێنن کە تێی کەوتووە، هەروەها ڕەخنەیان لە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک گرت کە بەرژەوەندی حزبی لەسەروو بەرژەوەندی خەڵکی دادەنێن و ڕێکناکەون بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە. "لایەنە سیاسییەکان نەیانتوانیوە بەرژەوەندی خەڵکی ڕەچاو بکەن" لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا، محەمەد جەلیل چالاکوان و مامۆستا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەکی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو: "خەڵکی شاری کەرکوک بە دڵێکی پڕ لە هیواوە بە ئومێدی گۆڕانکاری بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کرد سەرەڕای نیگەرانی لە پەرتەوازەیی و لێکترازانی کورد بە گشتی و ناکۆکییە سیاسییەکان و ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و نەبوونی یەک لیستی، بەڵام بە داخەوە لەو کاتەوە کە نزیکەی حەوت مانگ ونیو تێپەڕیوە تائێستا نەتوانراوە بەیەک گوتاری هاوبەش گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەکانی دیکەی پێکهاتەکان بکەن و ڕێز لە دەنگەکانی خەڵک بگرن و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کەرکوک ڕەچاو بکەن". "دۆخی ئیداری و ئەمنی شارەکە بەرەو ناسەقامگیری هەنگاو دەنێن" هەروەها محەمەد جەلیل وتیشی: "بەهۆی سەرکێشی کوتلە کوردییەکانەوە نەتوانراوە بەرهەمی خەباتی دیموکراسیانەی دەنگی خەڵکی بچننەوە و پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە دابنێن و داهاتووی کەرکووکیان بەرەو تونێلێکی تاریک و نادیار برد، بەو هۆیانەوە دۆخی ئیداری و ئەمنی شارەکە بەرەو ناسەقامگیری هەنگاو دەنێت تا ئەو ئاستەی تەقە لە بارەگا و ماڵی بەرپرسانی کورد دەکرێت، پێویستە بڵێین بە درێژایی مێژووی کورد لەم شارە چەوسێنراوەتەوە ناکرێ ئێستا کورد خۆی بەشدار بێ لە چەوساندنەوە و بێ بەشکردنی کورد ئێمە لە کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی، نووسەران و ڕۆشنبیرانی شاری کەرکوک لە سۆنگەی دڵسۆزی و خەمخۆریمان داوا دەکەین هەرچی زووە بە پەلە و بێ دواکەوتن ناکۆکییە سیاسییەکان وەلا بنرێت و دروشم و وتافەکانی قودسی و دڵی کوردستان بکەنە کردار و واز لە یەکتر شکاندن و تەشیر و نازڕاندن بهێنرێت و لە پێناو خەڵکی بەشمەینیەتی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان". "بەردەوام بوونی ئەم دۆخە لە خزمەت نایارانی خەڵکی کەرکوکە" لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا محەمەد جەلیل بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ووتی: "بەرپرسیاریەتی گەورەی ئەم دۆخەش بە پلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن (یەکێتی و پارتی) دەبێ درک بەو ڕاستییە بکەن خۆیان بە بەرپرسیار بزانن و هەوڵی چارەسەری بدەن، چونکە ماوەیەکی تر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێت چۆن و بە چ ڕوویەکەوە داوا لە خەڵکی کەرکوک دەکەن دەنگتان پێ بدات دەبێ هەمووان لەوە تێبگەین خەڵک زۆر نیگەرانە پێویستە چیترو لەوە زیاتر ئەم دۆخە درێژەی پێ نەدرێت چونکە بەردەوام بوونی ئەم دۆخە لە خزمەت نایارانی خەڵکی کەرکوکە و دژی ئاشتی و پێکەوەژیانی برایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوکە، لە کۆتاییدا داوا دەکەین کارین لەوە زیاتر خەڵک بێ هیوا و بێ متمانە مەکەن چونکە مێژوو ڕەحم بە کەس ناکات". لەلای خۆیەوە، نەوزاد بەکر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، کە بەشداری لە گردبوونەوەکە کردبوو، سەبارەت بە دۆخی کەرکوک و نیگەرانییەکانی خەڵکی، ناوبراو بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) وتی: "ئەمڕۆ ئێمە وەکو ئەنجوومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بەشداریمان کرد لەم گردبوونەوە ناڕەزایەتییە، بەداخەوە دۆخی سیاسی کوردستان کەوتۆتە نێو قەیرانێکی سیاسی و یاساییەوە ئەمەش هۆکارەکەی بەرژەوەندی حزبییە، کە لایەنەکان بەهۆی دەستکەوتی حزبی دووربوونە لە پرانسیبی یەکێتی نەتەوەیی و ئاسایشی نشتیمانی کوردبووە، ناڕەزایەتی ئێمە لەو چوارچێوەیە کە لایەنە سیاسییەکانی نەیانتوانیوە هەندێکی بەژەوەندی حزبی وەلاوەبنێن لەپێناو بوونی گوتارێکی نەتەوەیی هاوبەش، ئێمەش وەکو تەڤگەری ئازادی پێمان باشە سەرجەم حزبە کوردستانییەکانی شارەکە یەکگرتوو و یەک گوتاربن لەپێناو خزمەتکردنی بەژەوەندی هاووڵاتیانی شارەکە".
لە ئامەد بەرخودان بەردەوامە لە ئامەد بەرخودانی گەل کە بە داوای 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد' کۆبوونەوە، بەردەوامە. لە ئامەد بەرخودانی گەل کە بە داوای 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد' کۆبوونەوە، بەردەوامە. ئەمڕۆ لە ئامەد ئەو گردبوونەوەیەی بڕیاربوو بەڕێوەبچێت قەدەغەکرا. دواتر لە زۆر شارەوە گەل کەوتە ناو جموجۆڵ و پۆلیسیش هەوڵی ئاستەنگکردنیان دا. لە دهی یاستەنگیەکانی پۆلیس بەرخودان بەردەوامە. لە هەرچوار لایە ئامەدەوە رێپێوان دەستیپێکردووە. گەل لە شوێنی جیاجیای شارەکەوە کۆبوونەوە. بە تایبەتی لە بەری ئۆفیس، ناوچەی سور و رەزان رێپێوان و چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرێن. لە خۆپیشاندان و چالاکییەکاندا بێ پسانەوە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بە بەرخودان سەردەکەوین" و "بژی بەرخودانی ئیمراڵی" دوترێتەوە. ئەو خەڵکەی لە چوار لای شارەکە دەستیان بە رێپێوان کردووە لە بەری ئۆفیس یەکیانگرتووەتەوە. هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان چیدەم کلیچگون ئوچار لە کۆبوونەوەکەدا بەم جۆرە دوا: "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، رۆژی ئازادی و ئاشتییە".
سەدان ئێزدی لە کەمپەکانی پەدەکە هەڵاتن: بانگەوازی بەپەلە لە عێراق کرا! سەدان ئێزدی کە لەلایەن پەدەکەوە بە زۆرەملێ لە کەمپەکانی دهۆک ڕاگیرابوون، بەرەو شەنگال هەڵاتن. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بانگەوازی بەپەلەی لە عێراق کرد. سەدان ئێزدی کە لەلایەن پەدەکەوە بە زۆرەملێ لە کەمپەکانی دهۆک ڕاگیرابوون، بەرەو شەنگال هەڵاتن. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بانگەوازی بەپەلەی لە عێراق کرد. ڕاگەیاندرا پاش لێدوانەکەی بەرپرسەکەی پەدەکە لە شەنگال، قاسم شەشۆ کە بێڕێزی بە پێغەمبەری ئیسلام کردبوو، سکاڵای یاسای لەدژی کرایەوە و بڕیاری گرتنی بۆ دەرچوو، هەروەها هەندێک مەلا لە بادینان هەڕەشەیان لە ئێزدییەکانی ناو کەمپەکانی دهۆک کردبوو. بەهۆی هەڕەشەی هێرش بۆ سەر کەمپی ئاوارە ئێزدییەکان لە دهۆک، هەزاران ئێزدی خێمەکانی خۆیان جێهێشت و ڕوویانکردە شەنگال. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بۆ پاراستنی جڤاکی ئێزدی بانگەوازی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد، دەستوەردان لە ڕەوشەکەدا بکەن. بەگوێرەی زانیارییەکان تادێت ڕەوشەکە لەو هەرێمە ئاڵۆزتر دەبێت، بەهۆی ئەو هەڕەشانەوە بۆ سەر کەمپەکان، کۆچبەرانی ئیزدی لە کەمپەکانی چەم مشکۆ لە زاخۆ و کەمپەکانی تر، خێمەکانیان جێهێشتووە و بەرەو شەنگال هەڵدێن. جڤاکی ئێزدی لەژێر هەڕەشەیەکی جدییە لەم بارەیەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە ڕاگەیاندراوێکی بەپەلە بانگەوازی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد. داوای لە عێراق کرد دەستوەردان لە ڕەوشەکەدا بکات، چونکە ڕەوشی جڤاکی ئێزدی لە کەمپەکاندا لەژێر مەترسیدایە. هەروەها بانگەوازی لە هەموو کۆچبەرانی نێو کەمپەکان کرد، بگەڕێنەوە بۆ شەنگال. هەروەها داوای کرد دەستبەجێ دەروازەی سنووری پیشخابوور بۆ ئێزدییەکان بکرێتەوە. زانراوە کە بەرپرسانی پەدەکە دەیانەوێت بەزۆرەملێ ئێزدییەکان لە کەمپەکان بهێڵنەوە، ئەو خێزانانەی دەیانەوێت لەڕێگەی دەروازەی پیشخابوورەوە بگەنە ڕۆژئاوا، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕێگریان لێ دەکرێت. زانراوە، لەبەردەم دەروازەی سنووری پیشخابوور قەرەباڵغییەکی مەزن دەبینرێت.
فیداییان لە مەراسیمی دەرچونیان: بەشێوەی زیلان شەڕ دەکەین ئەو فیداییانەی کە خولی پەروەردەیان لە ٣٠ حوزەیراندا تەواوکرد، لە مەراسیمی دەرچوونیاندا رایانگەیاند، "لە هەرکوێیەک هێرش بکرێتە سەر گەلەکەمان، ئێمە لەوێ دەبین و بە رێبازی زیلان سەردەکەوین". ئەو فیداییانەی کە خولی پەروەردەیان لە ٣٠ حوزەیراندا تەواوکرد، لە مەراسیمی دەرچوونیاندا رایانگەیاند، "لە هەرکوێیەک هێرش بکرێتە سەر گەلەکەمان، ئێمە لەوێ دەبین و بە رێبازی زیلان سەردەکەوین". فیداییانی ئاپۆیی لە چیاکانی کوردستان خولێکی نوێی پەروەردەیان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو تەواو کرد. فیداییان کە لە ساڵیادی چالاکیە فیداییەکانی فەرماندەی نەمر زیلان (زەینەب کناجی) لە ٣٠ حوزەیراندا دەورەی پەروەردەیان تەواو کرد، مەراسیمی دەرچوونیان سازکرد. فیداییان کوردستان کە شوێنکەوتووان و رێبوارانی رێبازی فەرماندەی نەمر زیلانن، دوای تەواوکردنی خولی پەروەردە بە سەرکەتوویی روویان کردە گۆڕەپانەکانی خۆیان. گەریلا فیداییەکان لە مەراسیمی دەرچووندا باسیان لەم بابەتانە کرد. 'رۆحی فیدایی ئاپۆیی هەرگیز ون نابێت' "ئەمرۆ ٢٨ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ زیلانە. هاوڕێ زیلان لە دژی پیلانگێری لە شام وەک بەرپەرچدانەوە لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ دا چالاکیەکی گیانبازی ئەنجامدا. هێزە دەسەڵاتدارە هەژمونگەراکان لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا ویستیان گەلەکەمان و بزوتنەوەی ئازادیمان لەناوببەن. بەڵام هاوڕێ زیلان بە چالاکیە گیانبازییەکەی خۆی بە پەیامی ئەوەی رێبەرایەتی بە تەنیا نییە، گەریلا فیداییەکان لە پشت رێبەرایەتیەوەن و هەموو کات بۆ هەموو شتێک ئامادەن، دوژمنی کردە ئامانج. بەو چالاکیەوە پەیامی ئەوەی گەریلا هەموو کات لە دژی هێرشەکانی سەر رێبەرایەتی ئامادەیە، بە دۆست و دوژمن گەیەندرا. لە ٧ی حوزەیراندا هاوڕێ گوڵان (فلیز یەرلیکایا) و لە ١٧ی حوزەیراندا هاوڕێ سەما یوجە وەک رێبواری رێبازی زیلان شەهیدبوون. شەهید سەما وتی، 'وەک چۆن لە ئاسمانەکان دوو خۆر بوونی نابێت، بۆ ئێمەش تەنیا رێبەر ئاپۆ هەیە، جگە لەو ئێمە هیچ شتێکی دیکە قەبوڵ ناکەین'. هاوڕێ زیلان وتی، 'خۆزگە لە گیانم بەنرختر شتێکم هەبوایە بۆ ئەوەی فیدام بکردایە'. هەرسێ پێشەنگە فیداییەکانمان، بە چالاکی و وتە و شەهیدبوونی خۆیان، نیشانیاندا کە رۆحی فیدایی ئاپۆیی هەرگیز بزر نابێت و ناسڕدرێتەوە. 'ئەرکەکەمان بە جێدەگەیەنین' ئەمڕۆ کچان و کوڕانی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە هێڵی زیلاندا وەک زیلانەکان شەڕ دەکەن و لە سەنگەرکانی شەڕدا خۆڕاگری دەکەن. بە ئازایەتی و ئیرادەیەکی بەرزەوە هێرشەکانی دوژمن تێکدەشکێنن. هاوڕێیانمان لە تونێلەکانی شەڕدا لە زاپ و مەتینا لە دژی هەموو جۆرە تەکنەلۆژیای دوژمن، هێرشە زەمینی و ئاسمانیەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرخودانی بێهاوتا ئەنجام دەدەن. بەچالاکیەکانیان بەردەوام مزگێنی دەدەن بە گەلەکەمان. وەک هاوڕێیانی ئەوان، ئێمە هەموو بەرپرسیارێتیەک جێبەجێ دەکەین کە دەکەوێتە ئەستۆمان. 'بە شێوازی زیلان دەجەنگین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین' هێرشەکانی دوژمن لە دژی گەلەکەمان و هاوڕێیانمان لە زیندانەکان، ئەمڕۆش بەردەوامە. هەموو رۆژێک خەڵکە وڵاتپاڕێزەکەمان لە شەقامەکان تیرۆر دەکرێن، دایکانمان لە شەقامەکان ئەشکەنجە دەدرێن، گەنجەکانمان دەکوژرێن. بە گەلەکەمان دەڵێین؛ ئێوە بە تەنیا نین، گەریلاکانتان لە پشتتانن، گەریلاکانی کوردستان لە پشت ئێوەن، ئێمە هەموو رۆژێک ئامادەین. لە کوێ هێرش بکرێتە سەر گەلەکەمان، بۆ بەرپەرچدانەوە ئێمەش لەوێ دەبین. ئێمە بە دوژمنیش دەڵێین کە گەلەکەمان بەتەنیا نییە، ئێمە بە شێوەی زیلان شەڕدەکەین و سەردەکەوین. ئێمە بە شێوەی زیلان دەجەنگین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین. ئێمە ئەو بەڵێنە بە گەلەکەمان و هاوڕێیانمان دەدەین، بەتایبەتی ئەوانەی لە زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن. ئێمە وەک هاوڕێ هەورێ، دۆغا، جوان و ئاندۆک کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە رۆحی زیلان ژیان، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین. ئێمە لە کۆتاییدا دەڵێین: سەرکەوتن بۆ ئێمەیە، سەرکەوتن بۆ گەلەکەمانە، سەرکەوتن بۆ هەموومانە". گەریلا فیداییەکان دوای وتارەکە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ". "بە گیان بە خوێن، لەگەڵتاین ئەی سەرۆک"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان"یان وتەوە و بەرەو گۆڕەپانەکانیان کەوتنەڕێ. هـ. ب
پەدەکە دژایەتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد لە کەرکوک ڕاگەیاند ووتەبێژی پەدەکە هەڵوێستی حیزبەکەی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکوک ڕاگەیاند و دژایەتی هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد دەکات. ووتەبێژی پەدەکە هەڵوێستی حیزبەکەی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکوک ڕاگەیاند و دژایەتی هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد دەکات. ئەمرۆ دووشەممە، سەبارەت بەدۆخی پەیوەست بە پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکوک مەحمود محەممەد ووتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان (پەدەکە) هەڵوێستی حیزبەکەی ڕاگەیاند و تیدا دژایەتی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک ڕاگەیاند. جێگای ئاماژەیە، لە کاتێکدا هاووڵاتیانی کەرکوک بەتایبەتی کوردانی شارەکە ماوەی حەوت ساڵە چاوەڕوانی ئەوەن کە پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە هەڵبژێردێرێت دوای ئەوەی لە شەوی ١٠ی ئاب پارێزگارێکی کورد بۆ شاری کەرکوک هەڵبژێردرا، پەدەکە دژایەتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەو پارێزگارە کوردە ڕاگەیاندووە و هاوسۆزە لەگەڵ ئەو لایەنانە شۆڤێنینانەی کە نیازیان وابوو کورد لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بێ بەش بکەن. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەوەی لە ڕۆژی ١٠ی ئاب لە ھۆتێل ڕەشیدی بەغدا بۆ دانانی پارێزگار و حکومەتی خۆجێیی کەرکوک لە غیابی نوێنەرانی بەرەی تورکمان و بەشێک لە عەرەب و پەدەکە کراوە، یاسایی نیە، گرفتی ھەیە و لە سەر ڕێگەیەکی دروست نیە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ڕابردوو تورکیا لەڕێگەی پەدەکە و بەرەی تورکمانییەوە هەوڵێکی زۆریدا بۆئەوەی لایەنە عەرەبییەکان ڕازی بکەن تاوەکو پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەدەستی کورد و یەنەکە دەربکەن، بەڵام دواجار هەوڵەکانیان شکستی هێنا و پۆستی پارێزگاری کەرکوک جارێکی دیکە درایەوە بە کورد.
کۆمەڵێک گەنج لە دژی خیانەت و داگیرکاری بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون کۆمەڵێک گەنج ڕایانگەیاند، لەسەر بنەمای بانگەوازی پەکەکە بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە دەبن. کۆمەڵێک گەنج ڕایانگەیاند، لەسەر بنەمای بانگەوازی پەکەکە بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە دەبن. گەنجانی گەلی کود بۆئەوەی بەشێوەیەکی واتادار پشتگیری لە تێکۆشانی میژووی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بکەن و بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی تەڤگەری ئازادی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی نەتەوەیی خۆیان، ڕوویان لەناو ڕیزەکانی ئازادی کرد. گەنجانی کورد و کوردستانیان بۆ شکاندی هێرشە داگیرکارییەکان بەرامبەر بە گەلی کورد خاوەنی هەڵوێستن. دووژمنی داگیرکەر بە مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی شەڕێکی تایبەت بەرامبەر بە گەنجان و تایبەتر لەسەر ژنان بەڕێوەدەبات. گەنجانی گەلی کورد لە پێناو پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگەکەیان لە دژی ئەم سیاسەتە قێزەونانەی دەوڵەتی تورک بە ئایدیایەکی گەورەوە ڕێگەی تێکۆشان هەڵدەبژێرن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی گەنجان لە بیری بەشداربوون بۆ ناو ڕیزەکانی تێکۆشان داببڕێنێت و لەناو سیستمی داگیرکەریدا بتوێنەوە، هەزاران فرت و فێڵ بەڕێوەدەبات، بەڵام لەبەرامبەر ئەم سیاسەتە قێزەون و چەپەڵەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەدا ئەو گەنجانەی دەیانەوێت خاک، وڵات، ناسنامە و هۆشمەندی خۆیان بپارێزن و گورزێکی کەمەرشکێن لە دووژمنی بێ ئەخەلاق بدەن، رێگەی چیا ئازادەکانی کوردستان دەگرنەبەر. بە ڕۆحێکی نەتەوەییەوە کۆمەڵێکی دیکەی گەنجانی کورد بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونی خۆیان بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا ڕاگەیاند. پێش چەند ڕۆژێک کۆمەڵێک لە گەنجانی کورد و ئەتنەرناسیۆنالیست کۆتاییان بە پەرەوەردەی خۆیان هێنا و بڕیارداری خۆیان بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند. وێڕای ڕاگەیاندنی بەشداربوونیان بۆ ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی، گەنجان لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا سەرنجیان خستەسەر گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشانەکان لە بەرامبەر هێرشە قڕکارییەکان لەسەر گەلی کورد. ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە: "شەڕێکی قێزەون لە کوردستاندا لە بەرامبەر ژن و گەنجان بەڕێوەدەبردرێت. بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ ویستیان کۆمەڵگەمان هاوشێوەی ٤٠ ساڵ لەمەوبەر بگەڕێننەوە بۆ ناو تاریکی و لەو ڕێگەیەوە کۆمەڵگەمان لەناوبەرن. هەست بەوەدەکەین لەمڕۆدا لەسەر خاکی کوردستان لەهەموو ڕوویەوکەوە هێرشە قڕکارییەکانی ڕژێمی فاشیست بوونی هەیە. بەتایبەت لەبەرامبەر ژن و گەنجان ئەو شەڕە قێزەوونە بەڕێوەدەبردرێت. بۆ لەباربردنی تێکۆشانی ڕزگاری گەلی کورد لەسەر؛ زمان، کولتور، ناسنامە و بەم دویانەش بە قەدەغەکردنی ئاهەنگە کوردییەکانمان ئەو شەڕەیان بەهێزترکردووە. دەزانین ژیان بە بێ ئاو و نان ئیمکانی هەیە، بەڵام بە بێ زمان، کولتور و بێ ناسنامە ژیان نابێت. لەسەر ئەم بنەمایە وەک کچ و کوڕانی گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرامبەر خیانەت، نۆکەری و داگیرکاری، وەڵامدەرەوەی بانگەوازی پارتەکەمان پەکەکە دەبین و بەشداربوونی خۆمان لەناو ڕیزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕادەگەیەنین. با هەموو کەسێک بزانێت جەنگ جەنگی ئازادییە و هیچ کاتێک شکست ناهێنێت. بانگەوازییمان بۆ کچ و کورانی گەلی کورد ئەوەیە؛ وەرن لە بەرامبەر هێڵی خیانەتکاری و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا خاوەنداری لە ناسنامە و هەبوونی گەلی خۆمان بکەین و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببن. بەڵێن دەدەین هەتا دوا دڵۆپی خوێنی جەستەمان لەبەرامبەر دووژمنی داگیرکەردا شەڕبکەین و بۆ ئازادی گەلەکەمان تێکۆشان بەڕێوەبەرین. بژی سەرۆک ئاپۆ. بە گیان، بە خوێن لەگەڵتداین ئەی سەرۆک. بێ سەرۆک ژیان نابێ. ژن ژیان ئازادی. بژی پارتی کرێکارانی کوردستان." دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، گەنجەکان هەڵبەستێکییان لەسەر خیانەتی بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە خوێندەوە. دوای ئەوە گەنجان بە مۆراڵێکی بەرز و پڕ بە وزەوە ئاهەنگییان گێڕا. گەنجان کە بەڵێنی بەشداربوونی ڕیزەکانی گەریلایان دابوو، بەڵێنی خۆیان دوپاتکردەوە و دەستییان بە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان کرد.
لەسەر رێگەی دێرەلوک-ئامێدی درۆنێک کەوتەخوارەوە هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، لەسەر رێگەی دێرەلوک – ئامێدی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە هاتووچۆ لەو رێگەیە راگیرا. هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، لەسەر رێگەی دێرەلوک – ئامێدی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە هاتووچۆ لەو رێگەیە راگیرا. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمرۆ لە بەرەبەیاندا لەسەر رێگەی دێرەلوک-ئامێدی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتووەتە خوارەوە. لەو شوێنەی درۆنەکە کەوتووەتە خوارەوە هاتووچۆ راگیراوە. کاربەدەستان خۆجێیی تائێستا هیچ لێدوانێکیان نەداوە. ئەو رووداوە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: تا نیوەڕۆ رێژەی بەشداری لەسەدا ٣١ بووە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا کاتژمێر ١٢:٠٠ رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەڕێمی کوردستان لەسەدا ٣١ بووە. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا کاتژمێر ١٢:٠٠ رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەڕێمی کوردستان لەسەدا ٣١ بووە. لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا کاتژمێر ١٢:٠٠ رێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەدا ٣١ بووە. روونیشیکردەوە، لە هەولێر رێژەکە لەسەدا ٣٤، لە دهۆک لەسەدا ٣١، لە سلێمانیش لەسەدا ٢٩ بووە و رێژەکە لە هەڵەبجەش لەسەدا ٣١ بووە. دەنگدان تا کاتژمێر ١٨:٠٠ بەردەوام دەبێت.
وان ئامادەیە بۆ گردبوونەوەی گەورە لە دژی گۆشەگیری هاوسەرۆکی توهای-دەر رایگەیاند، "سەفەربەریمان راگەیاند، لە وانەوە دەچینە ئامەد و دەنگ هەڵدەبرین". هاوسەرۆکی توهای-دەر رایگەیاند، "سەفەربەریمان راگەیاند، لە وانەوە دەچینە ئامەد و دەنگ هەڵدەبرین". پەرلەمانتاری وان لە بازنەی وان مەحمود دیندار و هاوسەرۆکی لقی وانی توهای دەر چەتین ئویەر داوایان لە هەموو ئاشتیخوازان کرد کە ١٣ی تشرینی یەکەم بەسداری لە گردبوونەوەی ئامەد بکەن. لە دژی گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بڕیارە ١٣ی تشرینی یەکەم لە ئامەد گردبوونەوەیەکی گەورە سازبکرێت. پێشبینی دەکرێت بەشێوەیەکی ملیۆنی خەڵک کۆببنەوە. هەروەها مەزندە دەکرێت لە وان_یشەوە ژمارەیەکی بەرچاو بەشداربن. سەبارەت بەو بابەتە پەرلەمانتار مەحمود دیندار بە ئاژانسەکەمانی راگەیاند، "بۆ چارەسەری پرسی کورد و هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە ١٣ی تشرینی یەکەم بەشداری لە گردبوونەوەی گەورەدا بکەن.شان بە شانی یەکتر لەپێناو ئازادی گەلەکەماندا دەنگمان هەڵدەبڕین. ئازادی بەڕێز ئۆجالان ئازادیی گەلانمانە". لای خۆشیەوە هاوسەرۆکی لقی وانی توهای- دەر چەتین ئویاریش وتی، "٤٣ مانگە ناتوانین زانیاریمان لە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەستبکەوێت. هاوکاتیش ئەشکەنجەدان لە زیندانەکاندا بۆ بەرزترین ئاستی هەڵکشاوە. هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک بە تایبەتی ئەشکەنجە و گوشاری دەرونی لە زیندانەکاندا بەکاردەهێندرێت. لە ٩ی تشرینی یەکەمدا رێپێوان و راگەیەندراوێکمان دەبێت. ئامادەکارییەکان لە وان بۆ گردبوونەوە گەورەکەی ئامەد کە ١٣ی مانگ بەڕێوەدەچێت بەردەوامە. لەو بارەوە سەفەربەریمان راگەیاندبوو و ئێمە دەنگی خۆمان بەرزدەکەینەوە. لەوانەوە بە گەل و دۆستانمانەوە، خۆمان دەگەیەنینە ئەو ملیۆنان مرۆڤەی لەوێ کۆدەبنەوە. داوا لە هەمووان دەکەین کە لە ئامەد کۆببنەوە".
گەنجان بێپسانەوە خۆڕاگری دەکەن گەنجان لە دژی کودەتای قەیوم بە رۆژ لە بەردەم شارەوانییەکان خۆڕاگری دەکەن، بە شەویش لە گۆڕەپان و شەقامەکاندا ئاگر دەکەنەوە و درێژە بە خۆڕاگری دەدەن. گەنجان لە دژی کودەتای قەیوم بە رۆژ لە بەردەم شارەوانییەکان خۆڕاگری دەکەن، بە شەویش لە گۆڕەپان و شەقامەکاندا ئاگر دەکەنەوە و درێژە بە خۆڕاگری دەدەن. لە دژی کودەتای قەیوم بەسەر شارەوانییەکانی ئێلیح، مێردین و خەلفەتی، لە ئێلیح بە رۆژ گەنجان لە گۆڕەپانەکاندان، بەشەویش لە گەڕەکەکان چالاکی دەکەن. گەنجان کە لە دژی قەیوم لە بەرخودانن، لە گەڕەکەکانی هیلال، کارشیاک، پەترۆلکەنت، باغلەر، جودی و پەترۆل رێگەی هاتووجۆیان داخست. گەنجان ناڕەزایەتییان بەرامبەر ئەشکەنجە و هێرشی پۆلیس نیشاندا کە چەند رۆژێکە بەردەوامە و دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "گەنجان فیدایی ئاپۆن"، "قەیوم دەڕوات، گەل دەمێنێتەوە" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە"یان دەوتەوە. گەنجان لە شەقامەکان ئاگریان کردەوە و وەڵامی هێرشی پۆلیسەکانیان دایەوە کە لە بەرامبەر گەنجان گازی فرمێسکڕێژ، ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و فیشەکی پلاستیکییان بەکاردەهێنا. گەنجانیش رێگەیان داخست، ئاگریان کردەوە و بە فیشەکی هەوایی وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە. لەناوچەی قۆسەری مێردینیش گەنجان رژانە گۆڕەپانەکان و بە فیشەکی هەوایی کودەتای قەیومیان شەرمەزار کرد. گەنجان لە شەقامەکان دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'یان وتەوە و جەختیان لەسەر خاوەنداری لە ئیرادەیان کردەوە.
دوای سێ ساڵ تەرمی گەریلا موراد ئەحمەد پور ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا تەرمی گەریلای هەپەگە موراد ئەحمەد پور حەیدەرانلو دوای سێ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکی کرا. تەرمی گەریلای هەپەگە موراد ئەحمەد پور حەیدەرانلو دوای سێ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکی کرا. گەریلای هەپەگە موراد ئەحمەد پور حەیدەرانلو لە ناوچەی ئەلکێی شڕناخ لە ساڵی ٢٠٢١دا لە شەڕێکدا شەهید بوو، وە تەرمەکەی لە گۆڕستانی 'بێ کەسان'ی شارەکە نێژرابوو. بنەماڵەی گەریلای شەهید کە لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان لە هەوڵداندا بوون، بەڵام دوای سێ ساڵ وەڵامی پشکنینی نمونەی دی ئێن ئەی درایەوە. دوای هاوتاکردنی نمونەی دی ئێن ئەی، بنەماڵەی شەهید هاتنە شارەکە لە ژێر چاودێری پۆلیسدا تەرمی شەهید مورادییان لە گۆڕستانی بێکەسان وەرگرت و لە گۆڕستانی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ناشتیانەوە.
تەرمی تانەر ئۆگمەن، گەریلای هەپەگە بەخاک سپێردرا تەرمی گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن (هەرەکۆڵ شیار) کە لە کەربۆران شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گەڤەر بەخاک سپێردرا. تەرمی گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن (هەرەکۆڵ شیار) کە لە کەربۆران شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گەڤەر بەخاک سپێردرا. گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن (هەرەکۆڵ شیار) ڕۆژێک لەمەو پێش لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین شەهید بوو. تەرمی ئۆگمەن لە بەشی توێکاری نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی مێردین دوای ناسینەوەی وەرگیرایەوە و بەمەبەستی بەخاک سپاردنی گواسترایەوە بۆ شوێنی لە دایکبوونی لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ، دوێنێ شەو گەیشتەوە شاری گەڤەر. پۆلیس ڕێگەی نەدا تەرمی تانەر ئۆگمەن لە مزگەوت دا بشۆردرێت. دواتر بنەماڵەکەی بە دەرفەتی خۆیان تەرمی شەهیدەکەیان شۆشت و دواتر لە گۆڕستانی باژێرگەی گەڕەکی ئاکاڵن بەخاکیان سپارد.
جموجۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە شەوی رابردووەوە بەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور فرۆکەی بێفرۆکەوان دەسوڕێنەوە. لە شەوی رابردووەوە بەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور فرۆکەی بێفرۆکەوان دەسوڕێنەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لەناوچەکە وەرگیراون، لە شەوی رابردووەوە دوو فرۆکەی سیخوڕی بێفڕۆکەوان، بە بەردەوامی بەسەر کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) دەسوڕێنەوە. نازانرێت فڕۆکەکان سەر بە چ هێز و وڵاتێکن. بەڵام بەو پێیەی فرۆکەکان تەنیا بەسەر کەمپەکەدا دەسوڕێنەوە، گومان دەکرێت فرۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بن. لەم ساتەشدا جموجۆڵی فڕۆکەکان بەسەر مەخمورەوە بەردەوامە.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) پەوەیست بە هەڕەشە و گوشارەکانی پەدەکە لەسەر ئێزدییەکان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە بارەگای کۆمەڵەی کولتور و هونەری دیجلە لە ئامەد سازکرد. دایکانی ئاشتی و کۆمەڵێک لە ئەندام پەرلەمانانی دەم پارتی و چەندین ڕێکخستنی ژنان ئامادەی کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکە بوون. لە چالاکیەکەدا پانکارتای 'بەسە فەرمان لەسەر ئێزدییەکان، پێویستە دان بە ستاتۆی ئێزدیەکاندا بنرێت' بەرزکراوەیە. لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا کە لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا خوێندرایەوە ئەو هێرشانەی بە هۆی قەیرانەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییەوە دەکرێنە سەر ژنان، شەرمەزارکران و راگەیەندرا: "ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە کە دوژمنی کوردە، لە تورکیادا دژ بە ژنان هەموو جۆرە کارێک دەکات، لە ئێستاشدا لە ڕێگەی هاوکارییەکانی پەدەکەوە هێرش دەکاتە سەر کوردستان و بووەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی ئێزدییەکان. هەوڵەکانی داخستنی پارتەکانی ئیزدیش هەر لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانەدایە." 'پەدەکە کۆمەڵگەی ئێزدی ڕادەستی هێزی تاریکی داعش کرد' لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکە تیشک دخاتەسەر فەرمانی سەر ئێزدیەکان و دەڵێت: "١٠ ساڵ لەمەوبەر پەدەکە؛ شەنگال و کۆمەڵگەی ئێزدی ڕادەستی هێزی تاریک پەرستی داعش کرد. هەموو کاتێک ئەمە لە یادگەماندا دەمێنێتەوە کە چۆن پەدەکە کۆمەڵگەی ئێزیدی لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا ڕووبەڕووی فەرمانی ٧٤هەمینی سەر ئێزیدییەکان کردەوە. لە دوای کۆمەڵکوژییەکە بە هەزاران ئێزدی کوژران، بە هەزارنیش ڕفێندران و کۆمەڵگەی ئێزدی لە زێد خۆیان ئاوارەبوون. بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ژنانی ئێزدی ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ڕفاندن بوونەوە." 'پەدەکە پیلانی بۆ دووبارەکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکان داناوە' لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە پلانگێڕییەکانی پەدەکە دەکات و دەڵێت: "لەساڵانی ڕابردوودا وەک چۆن پەدەکە بناغەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی ئامادە کردبوو؛ لە ئێستاشدا کەوتووتە نێو پلانگێڕییەوە بۆ ئەوەی سەدان هەزار ئێزیدی کە لەژێر دەسەڵاتی پەدەکەدان توشی کۆمەڵکوژی بکاتەوە، بە ئاشکرا لە مزگەوتەکانی زاخۆ و دهۆکەوە فەتوای دەستبەسەرداگرتنی ماڵی ئێزیدییەکان دەردەکرێت. بۆ ئەوەی کورد بە دەستی کورد بدەن بە کوشت. لێرەوە بانگەوازی لە پەدەکە دەکەین؛ دەستبەجێ دەستبەرداری یارییە قێزەونەکانی بەرامبەر کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان ببن." دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە؛ پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی، عەدالەت کایا قسەیکرد و باسی لە قڕکردنی کۆمەڵگەی ئێزیدی کرد و وتی: "کۆمەڵکوژی سەر کۆمەڵگەی ئێزدییەکان بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ڕوویدا. دیسانەوە لە هەوڵدان هەمان شت ئەنجام بدەنەوە. وەک ژنانی ئازادی هەموو جیهان دەڵێین؛ ئەو هەوڵانە بەدەستی پەدەکە ئەنجام دەدرێت و لە دژی دەوەستینەوە. لە دژی ئەو سیاسەتانە دەوەستینەوە کە کۆمەڵکوژی لێدەکەوێتەوە."
End of preview. Expand in Data Studio
README.md exists but content is empty.
Downloads last month
6